Ads (728x90)

باوەڕ بکەی یان نا، لە منداڵییەوە بەراز دەخۆی
زانیارییەکی نوێ، کە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە، وەکو بروسك بەر دڵم کەوت، بە ڕاستی زانیارییەکی زۆر زۆر ترسناکە و، پێویستە لەمەودوا زۆر ئاگادار بین.

هیچ منداڵێك نییە حەز بەو شیرینییە بەچێژ و سەرنجڕاکێشە نەکات، بەڵام مادەی "جیلاتین" کە لە دروستکردنی ئەو شیرینییە و منداڵان بەکاردەهێنرێت، بە تایبەت ئەو جۆرەی بەناوی "E441" هاوردە دەکرێت، لە ئێسکی بەراز دروستدەکرێت.

بەڵام هەموو کۆمپانیاکان ئەوە ناکەن، گرنگ ئەوەیە، کە ئەوەی لەسەر بوتڵەکە نوسراوە بخوێنییەوە کە "جیلاتینی حەڵاڵە"، چونکە زۆر کەس بایەخ بەوە نادات و پەلە دەکات لە کڕینی شیرینییەکە، چونکە پێیانوایە لە دەرەوە هاوردە کراوە و باشترە لەوەی لای خۆمان!.

إرسال تعليق