کوڕە گەنجێك لە وڵاتی باشوری ئەفریقیا، کە ناوی "لادویك ماریشین" تەمەن (22) ساڵە و خوێندکارە لە زانکۆی "کیپ تاون" لە باشوری ئەفریقیا، سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی داننانی جیهانی بە داهێنانەکەی "Dry Bath"، واتە: خۆشووشتن بەبێ ئاو.
"لادویك ماریشین" تێبینی کرد، کە یەکێك لە هاوڕێکانی تەمبەڵە و خۆی ناشوات، بۆیە دەستدەکات بە گەڕان لە ئینتەرنێت و، بەرهەمێك دادەهێنێت بەناوی "Dry Bath".
داهێنانەکە "Dry Bath"، بریتییە لە مادەیەکی لینج، کە لەسەر پێست دادەنرێت و جێگەی ئاو و سابوون دەگرێتەوە.
داهێنانەکەی "لادویك ماریشین" جیاوازە لەو مادە دژە بەکتریایەی، کە بەکاردێت بۆ پاککردنەوەی هەردوو دەست، بەوەی مادەی "Dry Bath" تەڕ و بێ بۆنە و توانای شیبوونەوەی تێدایە.
"لادویك ماریشین" بیرۆکەی داهێنانەکەی لەو ڕۆژانەدا دانا، کە هەرزەکار بووە و لە ماڵەوەیان لەگەڵ بنەماڵە هەژارەکەیان لە گوندێکی وڵاتی باشوری ئەفریقیا لە وەرزی زستاندا ژیانی بەسەربردووە، ئەو کاتەی هاوڕێکەی پێیوتووە: خۆشووشتن کارێکی گرانە، بە تایبەت ئەگەر ئاوی گەرم دەستنەکەوێت.
شایەنی باسە لە ساڵی (2011) دا، داهێنانەکەی "لادویك ماریشین" خەڵاتێکی جیهانی بەدەستهێناوە، لە ئێستاشدا بە شێوەیەکی بەرفراوان لە کیشوەری ئەفریقیا و وڵاتە پێشکەوتووەکانەوە بەکاردەهێنرێت.

إرسال تعليق