Ads (728x90)

خۆشەویستی ڕاستگۆیانە بە کردارە نەوەکو بە گوفتار
پیاوێکی زۆر هەژار لەگەڵ هاوسەرەکەی ژیان دەگوزەرێنێت، ئێوارەیەکیان هاوسەرەکەی داوای کڕینی شانەیەکی لێدەکات بۆ قژە درێژەکەی بۆ ئەوەی ئەگەر تەماشای کرد، بە قەشەنگی بۆی دەربکەوێت، پیاوەکە بە ڕووانینێکی خەفەتبارانەوە پێیوت: ناتوانم بۆت بکڕم، تەنانەت کاتژمێرەکەی دەستیشم پێویستی بە گۆڕینی قایش هەیە، بەڵام ناتوانم بیکڕم!، ئافرەتەکە لەگەڵی نەکەوتە دەمەقاڵییەوە، بەڵکو بە ڕووخۆشی و زەردەخەنەوە مامەڵەی لەگەڵدا نواند!.

بۆ ڕۆژی دوایی، دوای ئەوەی پیاوەکە کۆتایی بە کارەکەی هێنا، ڕۆیشتە بازاڕ و بە نرخێکی کەم قایشی کاتژمێرەکەی کڕی، شانەیەکیشی بۆ هاوسەرەکەی کڕی، کاتێك ئێوارە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە و شانەکەی بەدەستەوە بوو، بینی قژی هاوسەرەکەی زۆر کورتە و!، قایشێکی کاتژمێریشی بەدەستەوەیە!!.

هەردووکیان تەماشای یەکتریان کرد و چاوەکانیان پڕ بوو لە فرمێسك، نەوەکو لەبەر ئەوەی هەردووکیان، کە ئەوەی کردیان بە فیڕۆ چوو، بەڵکو لەبەر ئەوەی هەردووکیان بە هەمان ئەندازە یەکتریان خۆشویستووە، هەردووکیشیان ویستوویانە ئارەزووی یەکتر بەدیبێنن!!.

بۆیە بیر بکەوە، ئەگەر بتەوێ کەسێکت خۆش بوێ، یان کەسێك تۆی خۆش بوێ، دەبێت بە هەموو ڕێگایەك هەوڵی ئاسوودەکردنی بدەی، تەنانەت باجی ئەو ئاسوودەکردنەی هەرچەند گرانبەها بێت، چونکە خۆشەویستی ڕاستگۆیانە بە کردارە نەوەکو بە گوفتار.

إرسال تعليق