Ads (728x90)

سویسرییەکان بەختەوەرترین گەلانی جیهانن
ڕاپرسییەکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات، وڵاتی سویسرا، کە نیشتیمانی کاتژمێر و چوکلێت و شاخەکانە، نیشتیمانی بەختەوەرترین گەلی جیهانیشە، لە دوای ئەویش هەریەک لە وڵاتانی ئایسلەندا و دانیمارک و نەڕویج و کەنەدا دێن، لە کۆتایی لیستەکەشدا هەریەک لە وڵاتانی تۆگۆ و بۆرەندی و بینین و ڕواندا و سوریا دێن.

ڕاپرسییەکە باسی ئەوەیکردووە، کە وڵاتی سویسرا لە پێشەنگی سێیەم نوسخەی ساڵانەی نیشاندەری جیهانی "خۆشبەختی" دێت، کە "تۆڕی چارەسەرییە بەردەوامەکانی گەشەپێدان" ئامادەی دەکات، کە یەکێکە لەو دەستپێشخەرییانەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات، ئاماژەیکردووە بەوەش کە ڕاپرسییەکە ١٥٨ وڵاتی گرتووەتەوە و ئامانجییەتی کاریگەری لەسەر سیاسەتی حکومەتەکان دروست بکات.

توێژینەوەکە لە پۆڵێنکردنی وڵاتان پشتدەبەستێت بەو ڕاپرسیانەی دامەزراوەی "گالۆب" ئەنجامی دەدات، کە چەندین فاکتەری جیاواز لەبەرچاو دەگرێت، لەوانە اری ئابووری هەر کەسێک لە دانیشتووانی هەموو وڵاتێک، تەمەندرێژی، ئاستەکانی گەندەڵی و ئازادییە کۆمەڵایەتییەکان.

شایەنی باسە، "تۆڕی چارەسەرییە بەردەوامەکانی گەشەپێدان" کەسانی ئەکادیمی و بەرپرسانی حکومی و بزنسمانەکانی کەرتی تایبەت لەخۆدەگرێت، کە لە ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە.

إرسال تعليق