Ads (728x90)

ئەستێرەکانی چێلسی پێکهاتەی ڕەسمی ئەو وەرزەی "پرێمەرلیگ" داگیر دەکەن
پێگەی ڕەسمی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی، پێکهاتەی ڕەسمی ئەو وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی "پرێمەرلیگ"ـی ڕاگەیاند، کە ناوی شەش یاریزانی یانەی چێلسی ئینگلیزی پێشەنگی خولەکە و نزیک لە بەدەستهێنانی نازناوەکەی لەخۆگرتووە.

لە هەریەک لە یانەکانی "تۆتنهام و ئەرسناڵ و لیڤەرپوول و مانچستەر یونایتد و ساوسامبتۆن"ـیش یاریزانێک لە پێکهاتەکەدا هەیە.

ئەوەی جێگەی سەرنج و تێڕامانە لە پێکهاتەکەدا، نەبوونی ناوی هەریەک لە یاریزانان "سێرگیۆ ئەگوێرۆ" و "سیسک فابریگاس"ـە، کە دوو لە دیارترین ئەستێرەکانی ئەو وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی "پرێمەرلیگ"ـی بوون.

ئەوەی خوارەوە بریتییە لە پێکهاتەی ڕەسمی ئەو وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی "پرێمەرلیگ":

گۆڵچی | داڤید دی خیا "مانچستەر یونایتد"

بەرگری | ئیڤانۆڤیتیش "چێلسی"ـ کاهیل"چێلسی"ـ تێری "چێلسی"ـ بێرتراند "ساوسامبتۆن"

 ناوەند | سانشێز "ئەرسناڵ" ـ ماتیتش "چێلسی" ـ کۆتینیۆ "لیڤەرپوول" ـ هازارد "چێلسی" 

 هێڕشبردن | کۆستا "چێلسی" ـ کین "تۆتنهام"

إرسال تعليق