Ads (728x90)

گوێچکەی شیرەخۆرێك ناوی (الله)ـی هەڵگرتووە!
خێزانێکی مۆریتانی، کە لە “نەواکشۆت”ـی پایتەختدا نیشتەجێن، بە شێوەیەکی موفاجەئە دەبینن منداڵە شیرەخۆرەکەیان، ناوی زاتی تەعالا (الله) بە شێوەیەکی ڕوون لەسەر گوێچکەی چەپی نووسراوە.

خێزانەکە باس لەوە دەکەن، کچە شیرەخۆرەکەیان “فاطمە أحمد سالم”، کە چەند هەفتەیەك پێش ئێستا لەدایکبووە، هەمیشە ڕەتیدەکردەوە لەسەر لای چەپ بخەوێت، مێوانەکانیش ئامۆژگاری دایکیان دەکرد حاڵەتەکەی بگۆڕێت، بەڵام لە دوای هەوڵدانێکی زۆر، دایکەکەی دەبینێت ناوی زاتی تەعالا (الله) بە شێوەیەکی ڕوون لەسەر گوێچکەی چەپی نووسراوە، تەنانەت شێوەی گوێچکەی چەپی تەواو جیاوازە لەگەڵ شێوەی گوێچکەی ڕاستی.

شایەنی باسە، خێزانێکی میسریش لە پارێزگای “مەعان”ـی ئوردونی، ئەوانیش منداڵێکیان دەبێت، کە شێوەی ناوەوەی گوێچکەی، ناوی زاتی تەعالا (الله)ـی هەڵگرتووە.

هەروەکو جێی ئاماژە بۆ کردنە، کە زۆربەی خەڵك، ئەوانەی ئەو جۆرە شتانە دەبینن، گەشبین دەبن و چاوەڕوانی خێر و چاکەی خوای گەورە دەبن، بەڵام ڕاستی و ناڕاستییەکەی دەمێنێتەوە سەر ویستی خوای گەورە.

وێنەی ئەسڵی حاڵەتە دەگمەن و سەرسوڕهێنەری منداڵە شیرەخۆرەکە:

گوێچکەی شیرەخۆرێك ناوی (الله)ـی هەڵگرتووە!
















إرسال تعليق