لە ژمارەی ئەمڕۆیاندا، ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکان ستایشی ئەو گۆڵە جیهانییەی “جیمیس ڕۆدرێگز”ـیان کردووە، کە لە یاری دوێنێی یانەی شاهانە لە بەرامبەر یانەی گرەنادا تۆماریکرد.
لەوبارەیەوە، ڕۆژنامەی “سپۆرت”ـی کەتەلۆنی بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەو گۆڵەی “جیمیس ڕۆدرێگز”، شایستەیە ببێتە گۆڵی هەفتە، دەشبێت بچێتە ناو ڕکابەرییەکان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی جوانترین گۆڵی ئەو وەرزە.
چیڕۆکی گۆڵە جیهانییەکەی “جیمیس ڕۆدرێگز” ئەو کاتە دەستیپێکرد، کاتێك هێڕشبەری فەڕەنسی یانەی ڕیال مەدرید “کەریم بنزیمە” تۆپێکی لە هەڵدانی ئاوتدا وەرگرت و بە دواوەی پاژنەی پێی خستیە پێش “جیمیس ڕۆدرێگز” و ئەویش یەکسەر بە شووتێکی بەهێز ئاراستەی تۆڕی گۆڵی یانەی گرەنادای کرد.
شایەنی باسە، لەو یاریەدا یانەی ڕیال مەدرید بە بردنەوەیەکی گەورە و گرنگ بە ئەنجامی 4-0، گەڕایەوە مەدریدی پایتەخت و، توانیشی بەو سەرکەوتنە بچێتە لووتکەی ڕیزبەندی خولی ئیسپانی و پێگەکە بە بەرشەلۆنە و ئیشبیلیە چۆل بکات.

إرسال تعليق