Ads (728x90)

“ئەگوێرۆ” پاڵەوانی لووتکەی بایرن و مان سیتی بوو
هێڕشبەری ئەرجەنتینی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی “سێرجیۆ ئەگوێرۆ”، توانی هاتریك لە یانەی بایرن میونخ تۆمار بکات و، هیوای گەیشتنی یانەکەی بە قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکان “چامپیۆنزلیگ” ببووژێنێتەوە.

یارییەکە لە چوارچێوەی قۆناغی کۆمەڵەکان و لە گەڕی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، لەسەر یاریگای “ئیتیحاد”ـی تایبەت بە یانە ئینگلیزییەکە بەڕێوەچوو.

تا دوا خولەکەکانی یارییەکە یانەی باڤاری میوان بە ئەنجامی 2-1 لە پێشەوە بوو، بەڵام “سێرجیۆ ئەگوێرۆ” توانی دوو هەڵەی کوشندەی یاریزانانی یانەی بایرن میونخ بقۆزێتەوە و ئیمزا لەسەر هاتریکێکی گرنگ بۆ خۆی و یانەکەی بکات.

ئێستا یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی چانسی تەواوی هەیە بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکان “چامپیۆنزلیگ”، چونکە لەگەڵ یانەکانی ڕۆمای ئیتاڵی و سیسکامۆسکۆی ڕووسی هەر یەکێکیان خاوەنی 5 خاڵن، بۆیە لە گەڕی داهاتوودا، خاوەن بلیتی دووەم بەدیار دەکەوێت، بەو پێیەی یانە ئەڵمانییەکە لە گەڕی پێشووەوە، بلیتی گەیشتنی بۆ قۆناغی داهاتووی مسۆگەر کرد بوو.

إرسال تعليق