Ads (728x90)

کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی “توندڕەویی بەناوی ئایین”
ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، سەنتەری “مەلیك عەبدوڵا” بۆ دیالۆگی ئایینەکان، دووەم کۆنگرەی خۆی لە ژێر ناونیشانی “پێکەوە دژی توندڕەویی بەناوی ئایین .. ڕووبەڕووبوونەوەی قەیران لە عێڕاق و سوریا” لە نەمسا گرێدەدات.

لەو کۆنگرەیەدا، ژمارەیەك لە سەرکردەی ڕۆحی و پیاوانی ئایینی ئیسلامی و مەسیحی نوخبە لە وڵاتانی ئیسلامی بەشداری تێدا دەکەن.

سەرچاوەکان لەو سەنتەرەوە ئاماژە بەوە دەدەن، کە کۆنگرەکە گرنگی و بایەخێکی تایبەتی خۆی هەیە، بە تایبەت لەو ئانوساتانەدا، کە جیهانی ئیسلامی بە هەلومەرجێکی ئێکجار دژوار تێپەڕ دەبێت، هیوای ئەوەش هەیە دەرەنجام و ڕاسپاردەی گرنگ پێشکەش بکات.

هەروەکو سەرچاوەکان ڕوونی دەکەنەوە، کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا، گۆنگرەکە گفتوگۆی ڕێگەکانی بەرگرتن بە دیاردەی “توندڕەویی بەناوی ئایین” و گەشەی تەیارە توندڕۆکان و تیرۆر لە عێڕاق و سوریا دەکەن، هەروەکو وتووێژ لەسەر چۆنییەتی بڵاوکردنەوەی ڕێنماییە ئایینیە میانڕەوەکانیش دەکەن.

إرسال تعليق