Ads (728x90)

بۆچی هەست بە خورانی پێست دەکەین؟!
توێژینەوەیەکی تازە، کە ئەنجامەکەی لە گۆڤاری “Neuron” بڵاوکراوەتەوە، هۆکاری ورووژان و خورانی پێست ئاشکرا دەکات.

بە گوێرەی ناوەڕۆکی توێژینەوەکە، مادەی “سیرۆتۆنین”، کە بەرپرسە لە گواستنەوەی ئاماژەکان لە خانە دەمارەکانەوە بۆ مێشك، یارمەتیدەرە لەسەر باشترکردنی مەزاجی گشتی مرۆڤ، بەڵام لە هەمانکاتدا بەرپرسیشە لە هەستکردنی زیاتر بە خوران.

توێژینەوەکە دەڵێت، خوران دەبێتە هۆکاری جۆرە ئازارێکی سادە لە پێستدا، ئەو ئازارەش سەردەکێشێت بۆ دەردانی زیاتری مادەی “سیرۆتۆنین” لە مێشکدا، چونکە هەستکردن بە خوران ناهێڵێت.

بەڵام توێژەران ئەوەشیان بۆ دەرکەوتووە، کە مادەی “سیرۆتۆنین” لە کاتی دەردانیدا، لەگەڵ خانە دەمارەکاندا کارلێك دەکەن، کە ئەو خانە دەمارانەش ئاماژەکانی خوران بۆ مێشك دەنێرن، هەر بۆیەشە لە کاتی نەمانی ئازارەکەدا و بەهۆی ئەو کارلێکردنەیان، هەستکردن بە خورانەکە بەهێزتر دەبێت.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ـی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، کە ئەو توێژینەوەیە، هیوای توێژەران بە گەشەپێدانی چارەسەرییەکان زیاتر دەکات، بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی بە دەست نیشانەکانی تووشبوون بە خورانی بێزارکەری پێست.

إرسال تعليق