Ads (728x90)

چارەسەرییەکی نوێ و نامۆ بۆ تەنیایی
ژمارەی ئەو کەسانەی لە تەنیاییدا دەژین ڕوو لە زیادبوونی بەرچاوە، بەڵام وەکو دەردەکەوێت چارەسەرێکی دەگمەن و نامۆ بۆ تەنیایی هەیە، ئەویش بە کرێ گرتنی هاوڕێیە!.

ڕۆژنامەیەکی فەڕەنسی بەناوی “minutes 20” باسی ئەوەی کردووە، کە پێگەیەکی ئەلیکتڕۆنی هەیە بەناوی “Book a friend”، کە هەر کەسێك پەنای بۆ ببات، دەرفەتی دەستکەوتنی هاوڕێی بۆ دابین دەکات، لە بەرامبەریشدا بڕە پارەیەکی لێ وەردەگرێت.

بەرپرسی پێگە ئەلیکتڕۆنییەکە “گاری دۆریۆن” دەڵێت: بەهۆی دوو شتەوە، کە سەرنجم لێیاندا، بەو کارە هەڵساوم:

  1. بینیم ملیۆنان کەس لە تەنیاییدا دەژین.
  2. ئەو قۆناغەی ئێستاى ژیان لە ڕووی ئابوورییەوە سەختە.

بۆیە پێویستە ڕێگایەك بدۆزرێتەوە بۆ پڕ کردنەوەی ئەو بۆشاییە لە ژیانی ئەوانەی گیرۆدەی گۆشەگیریی و تەنیایی هاتوون.

“گاری دۆریۆن” دووپاتی لەوە کردەوە، کە پێگەکەی، کەسەکان ئاشنای یەکتر دەکات، کە ئەویش “خودی کەسە بە کرێ ناگری کە دەبێتە هاوڕێت، بەڵکو کاتەکانی بە کرێ دەگری”، بەڵام ئەوەی پێویستە، دەبێ کەسە خوازیارەکە زانیاری بدات لەسەر کەسایەتییەکەی و ئارەزووەکانی و ئەوەی بە دوایدا دەگەڕێت، بەر لەوەی هەندێك بژاردەی بخرێتە بەردەم، کە ئەو سەرپشك دەکرێت بۆ هەڵبژاردنی باشترینەکەیان.

ئەو هێمای بۆ ئەوەشکرد، کە بڕە پارەیەكی دیاریکراو دەستنیشان نەکراوە بۆ ئەوەی بدرێت بەو کەسەی بووەتە هاوڕێت، هەردوو کەسەکەش بەیەکەوە لەسەر بڕە پارەکە ڕێکدەکەون، کە بە گوێرەی کات و شوێن و چالاکی دیاری دەکرێت.

ڕۆژنامەکە باسی ئەوەشی کردووە کە بیرۆکەکە لە دیاردەیەك وەرگیراوە، کە ساڵانێکە یابان بەخۆیەوە دەبینێت، ئەویش “هاوڕێیەتییە لە بەرامبەر پارەدا”.

 هەروەها ڕۆژنامە فەڕەنسییەکە ئاماژەیداوە بەوەی، کە ڕۆژنامەی “ئەساهی شەنبۆن” لە تۆکیۆی پایتەختی یابان دووپات لەوە دەکاتەوە، کە کەسێکی تەنیا، کە لە تەمەنی 35 ساڵییدا بووە، لە ماوەی دوو ساڵدا 31 هەزار یەنی یابانی (235 دۆلار) داوەتە کەسێك، ئەوەش لە پێناو ئەوە کەسە مانگی یەك جار ببێتە هاوڕێ و هاودەمی، ئەویش تەنها لە بۆنە دەستنیشانکراوەکاندا.

إرسال تعليق