Ads (728x90)

چەرەزات سوودبەخشە بۆ بەهێزکردنی دڵ
هۆکارێکی ئیجابی دیکە بۆ خواردنی چەرەزات، بێجگە لە تاموچێژە خۆشەکەی، توێژینەوەیەکی هاوبەشی ئەمریکی و چینییە، کە دەریخستووە، خواردنی چەرەزات، دەرفەتی تووشبوون بە گرفتەکانی دڵ بە ڕێژەی یەك لەسەر سێ دادەبەزێنێت.

پوختەی توێژینەوە تازەکە، کە لەلایەن کۆمەڵێك زانای ئەمریکی و چینییەوە ئامادەکراوە، دەریدەخات کە خواردنی چەرەزات یەك جار لە ماوەی ڕۆژێکدا، دەرفەتی تووشبوون بە گرفتەکانی دڵ بە ڕێژەی 17% دادەبەزێنێت، هەروەکو ژمارەی مردن بە هۆکارە جیاوازەکان بە ڕێژەی 30% دادەبەزێنێت.

توێژەرەکان هۆکاری سوودی گرنگی چەرەزات دەگەڕێننەوە بۆ بوونی تێکەڵەیەکی دەوڵەمەند لە ترشە چەورییە ناتێرەکان و ڤیتامینەکان و کانزاکان و مادە خۆراکییەکانی دیکە لەناویدا، هەموو ئەمانەش بەیەکەوە کار دەکەن لەسەر دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆل و کەمکردنەوەی هەوکردنەکان لە جەستەدا.

هەروەها توێژینەوەکان تیشك دەخەنە سەر سوودە تەندروستییە گەورەکانی چەرەزات، ئەگەر بکرێتە بەشێك لە سیستەمی خۆراکی ڕۆژانە.

لە توێژینەوەیەکی پێشووی هاوبەشی ئەمریکی و ئیسپانیشدا ئەوە دووپاتکرابوویەوە، کە ئەو کەسانەی مەترسی تووشبوونی نەخۆشی شەکرەیان لەسەرە لە جۆری دووەم، خواردنی چەرەزات یارمەتیدەر دەبێت بۆیان لە کەمکردنەوەی گەشەی نەخۆشییەکە.

إرسال تعليق