ئەوانەی دایکتان لە ژیاندا ماوە، گەنجینەیەك لەبەر دەستاندایە و چاوەڕوانی لەدەستدانی مەکەن، چونکە پەشیمان دەبنەوە و پەشیمانیش جامێکی ژەهرە و نۆشینی مسۆگەرە.
با بێمە سەر ناوەڕۆکی بابەتەکەم، کە دەمەوێت ئێوەش ئاشنای بن و بەیەکەوە چەند خولەکێك لەگەڵ ئەو بابەتە بەسەر ببەین.
پیاوەکە لە شوێنی گوڵفرۆشەکە وەستا بوو، مەبەستی بوو چەپکە گوڵێك بکڕێت و دەیویست بۆ دایکی بنێرێت، کە 400 کیلۆمەتر لە شوێنی نیشتەجێبوونی دوور بوو، بەڵام بینی لە وادەی کارەکەی دواکەوتووە، هەر بۆیەش بڕیاریدا دوایبخات بۆ بەیانی.
لەو دەمەدا کە دەیویست لەو شوێنە بڕوات، بینی کچێك لە شوێنی گوڵفرۆشەکە بە غەمگینی وەستاوە و بە قوڵپی گریان تاساوە!، ماندووێتیشی پێوە دیار بوو، بۆیە دڵی نەرم بوو و لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزی و ڕۆیشتە لای و لێی پرسی: بۆچی خەمباری؟!.
کچەکە وەڵامی دایەوە: دەمەوێ گوڵێکی سوور بۆ دایکم بکڕم، چونکە زۆری حەز لێیە، بەڵام پارەم پێ نییە بیکڕم!، پیاوەکە بە زەردەخەنەوە پێیوت: وەرە لەگەڵم بۆ دوکانی گوڵفرۆشەکە، ئێستا گوڵێکی سوورت بۆ دەکڕم، ئیدی بەیەکەوە چوونە دوکانەکە و ئەوەی ویستی بۆ کچەکەی کڕی.
پاشان پیاوەکە داوای لە کچەکە کرد بیگەیەنێتە لای دایکی، کچەکە بەوە زۆر دڵخۆش بوو و پێیوت: تکات لێدەکەم، بمگەیەنە لای دایکم!، لە ڕێگەدا کچەکە لەلای گۆڕستانێك داوای لە پیاوەکە کرد بوەستێت، کچەکە هاتە خوارەوە و لە گۆڕستانەکە چووە لای گۆڕێکی نوێ و گوڵە سوورەکەی لەسەر گۆڕەکە دانا، کە گۆڕی دایکی بوو.
پیاوەکە بەو هەڵوێستە زۆر تاسا، بە بێدەنگی لەگەڵ خۆی کەوتە قسە و وتی: سوپاس بۆ تۆ خودایە، کە دایکم لە ژیاندا ماوە، پاشان بە خێرایی گەڕایەوە شوێنی گوڵفرۆشەکە و داوای چەپکە گوڵەکەی لێکرد، کە دەیویست بۆ دایکی بنێرێت، بڕیاریشیدا 400 کیلۆمەتر ببڕێت و بە خۆی چەپکە گوڵەکە بگەیەنێتە دەستی دایکی، تا ئەو سەردان و دیاری چەپکە گوڵەکە ببێتە موفاجەئەیەك بۆ دایکی، تەنانەت سوپاسیشی بکات کە لە ژیاندایە.
لە بابەتەکانی بەڕێوبەری ماڵپەڕ.

إرسال تعليق