Ads (728x90)

زانیووتە فستەق چ سوودێکی گرنگی هەیە؟
بە دەگمەن وایە کەسێك ببینی حەز بە خواردنی فستەق نەکات، چونکە تاموچێژێکی تایبەتی هەیە و لەناو چەرەزاتدا بە خۆشترینیان دادەنرێت، بەڵام لەپاڵ ئەوەشدا سوودێکی تەندروستی زۆر گرنگیشی هەیە.

نوێترین توێژینەوەی پزیشکی دووپات لەوە دەکاتەوە، کە گۆڕینی نەریتەکانی خۆراك و خواردەمەنی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی تەندروستیانەتر لە نەریتەکانی خۆراك و خواردەمەنیدا، هەروەها خواردنی فستەق بە شێوەیەکی ڕێك و پێك، یارمەتیدەر دەبێت (بە شێوەیەکی گەورە) لە دابەزاندنی ئاستی بەرزی کۆلیسترۆل یان خۆپاراستن لێی ئەگەر تووشی نەبوو بووی.

ئەو توێژینەوەیەش بە یەکەمین دادەنرێت لەو جۆرەدا، کە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە نێوان خواردنی فستەق و لە نێوان دابەزاندنی ئاستی بەرزی کۆلیسترۆلی زیانبەخش لەناو خوێن ئاشکرا بکات.

لەو ڕووەوە “کۆمەڵەی نیشتیمانی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی شەکر و کۆلیسترۆل”، چەند توێژینەوەیەکی لەسەر کۆمەڵێك نەخۆش بۆ ماوەی 6 مانگ ئەنجامدا، کە کۆمەڵەکان دابەشی سەر دوو کۆمەڵە کران، تاکەکانی کۆمەڵەی یەکەم بڕێکی فستەقیان دەخوارد بە شێوەیەکی ڕێك و پێك لەگەڵ ئەوەی حەزیان بە نەریتە تەندروستییەکانی خۆراك و خواردەمەنی دەکرد و وەرزشیشیان دەکرد، لە کاتێکدا تاکەکانی کۆمەڵەی دووەم پابەند نەبوون بەو ڕێککاری و ڕێوشوێنانە.

موتابەعەکردنی هەردوو کۆمەڵەکەش ئاماژەی بەوە کردووە، کە تاکەکانی کۆمەڵەی یەکەم سەرکەوتوو بوون لە دابەزاندنی ئاستی بەرزی کۆلیسترۆلی خۆیان بە شێوەیەکی بەرچاو و سەرنجڕاکێش، لەو کاتەی ئاستی بەرزی کۆلیسترۆلی تاکەکانی کۆمەڵەی دووەم وەکو خۆی بە بەرزی مایەوە

إرسال تعليق