Ads (728x90)

نهێنی چیاکاکانی دەوروبەری مەککەی پیرۆز
تا ئێستاش سەردەوای ڕووداوە مێژووییەکان بەسەر لووتکەی شاخەکانەوەیە، کە بە نووری پێغەمبەرایەتی و تروسکایی شوێن نووسراونەتەوە، شاخەکانی مەککەی پیرۆز گەواهیدەرن لەسەر دەرکەوتنی پەیامی نەمر، کە تا ئێستاش ڕووداوەکانی دەگێڕدرێنەوە و ڕۆژگار ڕەشیان ناکاتەوە.

ئەوە شاخی نوور، یەکێك لە چیا سەرکەشە گەواهیدەرەکان لە مەککەی پیرۆز، کە دەکەوێتە باکوری مزگەوتی (مسجد الحرام)، جوبرائیل (فریشتەی وەحی) لەسەر ئەو شاخە دابەزی و لەوێش چیرۆکی وەحی دەستیپێکرد و سەرەتای پەیامی (إقرأ) هاتە خوارەوە، ماوەیەكیش پێغەمبەرمان (دخ) تێیدا مایەوە.

لەناو کێوی (حراء)ـیش نووری ئیسلام بریسکایەوە، کە لە ئێستادا بووەتە شوێنێکی دڵگیر و جێی مەبەستی گەشتیاران.

وەکو لە ڕاپۆرتێکی کەناڵی (ئەلعەڕەبییە)ـیشدا هاتووە، شاخەکانی دەوروبەری مەککە وەکو پاسەوانێك پەرژینێکی ئەمنیان بە دەوری (مسجد الحرام)ـدا هێناوە، لە هەموو لایەکەوە شاخەکان وەکو شورا و قەڵای خوادیی چەسپیوو دەوری مەککەی پیرۆز دەدەن، بەڵام وەکو تێبینی دەکرێت لە ئێستادا کارەکانی پەرەپێدان خەریکە ئەو واقیعە وردە وردە بگۆڕێت.

هەر شاخێك لەو شاخانە، چەندین ڕووداو و سەربووردەی مێژوویی پڕ سەروەری لە پێغەمبەرایەتی حەزرەتی موحەممەد (دخ) لەخۆدەگرن، بۆ نموونە (أخشبان) دوو شاخی گەورەن لەناو مەککە، کە جوبرائیل (فریشتەی وەحی) ویستی بیانکاتە پشتیوانی بۆ پێغەمبەرمان (دخ)، پێغەمبەریش کردنی بە دوو شاخ کە تا ڕۆژی دوایی هەر دەمێنن.

إرسال تعليق