Ads (728x90)

پادشای دوورگەکانی لە جیهان
دوورگەی “مادێرا”ـی پورتوگالی بە جوانترینی دوورگەکان لە ئەوروپا هەڵبژێردرا بۆ ساڵی 2014، چونکە بە قەشەنگترین دوورگەکانی جیهان دادەنرێت، کە گەشتیاران لە سەرتاسەری جیهان ڕووی تێدەکەن.

دوورگەی “مادێرا” دەکەوێتە ئۆقیانووسی ئەتڵەسی لە باکوری خۆرئاوای ئەفریقیا و سەر بە وڵاتی پورتوگالە، زیاتر لە 563 کیلۆمەتریش لە شانشینی مەغریبی دوورە، دوورگەکەش لەبنچینەدا لە 3 دوورگە پێکدێت: دوورگەی “مادێرای گەورە” و دوورگەی “پۆرتۆ سانتۆ” و دوورگەی “دیسیرتاس”.

دوورگەکانی “مادێرا” بە پاکوخاوێنی ئاوە قەشەنگ و بریسکاوییەکەی جیا دەبێتەوە، کە پلەی پاکوخاوێنی ئاوەکەی گەیشتۆتە ڕێژەی 98%، ئەوەش وایکردووە ببێتە باشترین ناوچەی دەریایی لە سەرتاسەری جیهان، هەروەکو تایبەتمەندییەکی ناوازەی دیکەی دوورگەکانی “مادێرا” لە لمە سپییەکەی و گژوگیا شیلانییە قەشەنگەکەی دایە.

شایەنی باسە، ژمارەی دانیشتووانی دوورگەکانی “مادێرا” دەگاتە 21 هەزار کەس، کە زۆربەیان کرێکارە ئیسپانی و پورتوگالییەکانن، کە لەوێدا لە کەرتی گەشتیاری کار دەکەن، هەروەکو 38 شوێنی گەشتیاری جیهانیش لەخۆدەگرێت، ڕێگای هاتوچۆکردنیش بۆ دوورگەکانی “مادێرا” بە ڕێگەی فڕۆکەخانەی “لشبۆنە”ـی پایتەختی پورتوگالەوە دەبێت.

إرسال تعليق