هەر بەو بۆنە پیرۆزەوە، ماڵپەڕی ئەلیکتڕۆنی قەڵەم پرێس، کە پێگەیەکی ڕووناکبیری ئایینی گشتی هەمەڕەگە، کەوتنەکاری خۆی لەو ساتەوەختە پڕ شکۆیە ڕادەگەیەنێت، بەو هیوایەی ئەو کارەمان ببێتە ڕێزگرتنێک لە مێژوو و ژیاننامەی پڕ سەروەری حەزرەتی موحەممەد "دخ" و، داواکارین لە خوای گەورە ئەو کارەمان بۆ بکات بە چرای ڕووناککەرەوەس سەر ڕێگا لە دونیا و لە ئاخیرەت.
هەر لێرەوە داوا لە هەموو خاوەن قەڵەمەکان دەکەین، ئەوانەی دەستڕەنگینن لە نووسین لە بواری ئایینیدا، ببنە پاڵپشت و یارمەتیدەر بۆ سەرخستنی پڕۆژەی قەڵەم پرێس، تا بتوانین لەو پەنجەرە ئەلیکتڕۆنییەوە، موسڵمانان سوودمەند بکەین بە زانیاری و شارەزایی لە ئایینەکەیان و ڕێنمایی پەروەردگارەکەیان و ڕێنوێنی پێغەمبەرەکەیان.
لەگەڵ ڕێز و سڵاوی دووبارەمان بۆ هەموو لایەک.
إرسال تعليق