کە زۆرێك له خوشكان "به هه‌ر بیانووێك بێت" كۆرپه‌كانییان له‌بار ده‌به‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕای شه‌رعی له سه‌ر ڕه‌واییه‌تی ئه‌و كرداره‌یان بزانن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان هه‌ر به‌لایانه‌وه گرنگ نییه ئه‌وه شتێكی ڕێپێدراوە یان نا؟!، ئەوەشی زیاتر جێی هەڵوەستە لەسەرکردنە، زۆرجار پیاوه‌كانیشیان ئاگایان له‌و حاڵه‌ته نییه!.
بۆیه به پێویستییه‌كی گرنگی شه‌رعی و مرۆیی هه‌نووكه‌یی دەزانین، کە به‌دواداچوون و ووردبینی ته‌واو له‌و باسه‌دا بكه‌ین، دوای تاوتوێکردنی ڕا و بۆچوون و دیدی شەرعییانەی زانایانی ئیسلام، سه‌ره‌نجام به‌وه گه‌یشتین كه:
منداڵ به‌خششی خودای په‌روه‌ردگاره و له گه‌وره‌ترینی نیعمه‌ته‌كانییه‌تی، بۆیه پێویسته له به‌رامبه‌ردا سوپاسگوزاریی په‌روه‌ردگارمان بكه‌ین، نه‌وه‌كو (خوانه‌خواسته) به شێوه‌یه‌كی نه‌خوازراو (وه‌كو ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه باسمانكرد) مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاوی له به‌رامبه‌ردا پیشان بده‌ین، هەر بۆیەش لە ڕووی شەرعەوە له‌باربردنی منداڵ دروست نییه و بە تاوانێکی گەورە هەژمار دەکرێت، ته‌نها له به‌ر پێویستییه‌كی شه‌رعی موعته‌به‌ر نه‌بێت کە ڕێگە بدات بە لەباربردنەکە، ئه‌وه‌ش له‌وكاته‌دا كه ته‌مه‌نی كۆرپه‌له‌كه له چل ڕۆژی یه‌كه‌م دابێت و به ڕاوێژ و ڕه‌زامه‌ندی هاوسه‌ری ژیانه‌وه بێت، والله اعلم.
إرسال تعليق