Ads (728x90)

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە خوێندنەوەی ئایەتی کورت لە نوێژەکانی تەڕاویحدا
ئەنجامدانی نوێژەکانی تەڕاویح بە شێوەی کۆمەڵ لە مزگەوتەکاندا، کارێکی چاکە، و نوێژخوێنان لە پاداشتە گەورەکەی سوودمەند دەبن، هەروەکو ئاوەدانکردنەوەی ماڵەکانی خودایە بەو پەرستشە گەورەیە لە شەوانی پیرۆزی مانگی ڕەمەزان، و چەندین ڕەهەندی دیکەی گرنگیشی تێدایە.

بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە، کە ئەنجامدانی نوێژەکانی تەڕاویح لە مزگەوتێک بۆ مزگەوتێکی دیکە جیاواز هەیە، بەوەی لە هەندێک لە مزگەوتەکاندا ئایەتە کورتەکان دەخوێندرێن، بە پێچەوانەی هەندێک مزگەوتی دیکە کە ئایەتە درێژەکان دەخوێندرێن، هەندێکجاریش گوێبیستی ئەوە دەبین کە خوێندنەوەی سوڕەت و ئایەتە کورتەکان لە نوێژەکانی تەڕاویح کارێکی چاک نییە و دروست نییە!.

بۆیە بە پێویستمانزانی ئەو ڕوونکردنەوەیە بڵاو بکەینەوە و بۆ ڕای گشتی موسڵمانان ئاشکرای بکەین کە:

| خوێندنی یەک ئایەت لە هەر ڕەکعەتێکدا باشترە لە درێژکردنەوەی نوێژ، چونکە موسڵمانی نوێژخوێن بە دڵ ئامادە دەبێت و بەرجەستەی سیفەتی ملکەچی (خشوع) لە نوێژەکەیدا دەکات.

| لەلایەکی دیکەوە، مەرج نییە لە نوێژدا نوێژخوێن ماندوو بێت و ئایەتی زۆر بخوێنێت تا پاداشت و چاکەی زیاتری دەستبکەوێت، بەڵکو پێویستە عیبادەتی نوێژ دڵسۆزی بۆ خوا و سیفەتی ملکەچی (خشوع) لەخۆبگرێت.

خوای گەورەش بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق