زانای شەرعزانی بەناوبانگ “د. أحمد الحجی الكردی”، كه نابراو پسپۆڕی فه‌رهه‌نگی فیقهییه و، به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورده و، گەورە زانایه‌كی لێهاتوو و به‌ناوبانگی بابه‌ته فیقهییه‌كانه و، باوەڕپێکراو و متمانەپێکراوە و، له ووڵاتی كوێت داده‌نیشێت.
پرسیارێک ئاراسته‌ی ناوبراو کرا دەرباره‌ی ڕا و بۆچوونی شه‌رعی له باره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و به‌رنامه كۆپیكراوانه‌ی، کە مافی خاوه‌ندارێتییان پارێزراوه وه‌كو: ویندۆز و به‌رنامه‌كانی كۆمپیۆته‌ر و ئینته‌رنێت و به‌رنامه ئه‌ندازه‌ییه‌كان، كه نرخی هه‌ندێكییان زۆر گرانه و، ئێستا خه‌ڵك بێگوێدانه هیچ به‌ها و بۆچوونێكی شه‌رعی به‌كارییان دێنن.
له وه‌ڵامدا “د. أحمد الحجی الكردی” ده‌ڵێت: ئه‌و بابه‌ته ده‌چێته چوارچێوەی مافه مه‌عنه‌ویی و ئه‌ده‌بییه‌كان، كه ئایا به ماڵ داده‌نرێت یان نا..؟!، له ڕاستییدا شه‌رعناسه هاوچه‌رخه‌كان ناكۆكن له مه‌ڕ ڕه‌واییه‌تی سوودوه‌رگرتن له‌و مافانه بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له خاوه‌نه‌كانییان، هه‌ندێكییان وای بۆ ده‌چن كه ئه‌و جۆره مافانه به ماڵ داده‌نرێن وه‌كو ماڵه‌كانی دیكه و، دروست نییه بۆ هیچ یه‌كێك به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له خاوه‌نه‌كه‌ی به‌كاریبێنێت، هه‌ندێكی دیكه‌ش پێیانوایه ئه‌مانه ماڵ نین و ناكرێت قۆرخ بكرێن و خه‌ڵكی له به‌كارهێنانییان قه‌ده‌غه بكرێن.
له كۆتاییدا “د. أحمد الحجی الكردی”: ده‌ڵێت من وای بۆ ده‌چم، کە ڕای دووه‌م به‌هێزتره، به مه‌رجێك ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت قه‌ده‌غه‌ی نه‌كات، چونکە ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت قه‌ده‌غه‌ی بكات، به‌كارهێنانییان حه‌ڕام دەبێت.
خوای گەورەش بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق