تا ئێستا هیچ یەکێك بە تەواوی نازانێ ژمارەی ڕاستەقینەی وڵاتانی جیهان چەندە؟!.
هەندێكجار بە ڕێکەوت دەکەوێتە بەرچاومان یان گوێمان لێ دەبێ کە ژمارەکە لە نێوان (150-160-163-170) وڵاتدایە.
بەڵام ڕۆژنامەی "لیمۆند" ی فەڕەنسی هەوڵیداوە ژمارەی ڕاستەقینەی وڵاتانی جیهان بزانێ، سەرەنجام ئەوەی بۆ دەرکەوت کە فەڕەنسا داندەنێت بە (190) وڵات، ڕوسیاش داندەنێت بە (172) وڵات، ئەڵمانیاش لای خۆیەوە داندەنێت بە (281) وڵات.
ڕۆژنامەی "ئیکۆنفێست"باسی ئەوەیکردووە، کە ژمارەی وڵاتانی جیهان لە (168) وڵات کەمتر نییە و لە (254) وڵات زیاتر نییە.
بەڵام ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانیپێداناوە ئەوەیە کە ژمارەی ڕاستەقینەی وڵاتانی جیهان (193) وڵاتە، ئەوەشی کاریگەری دەکاتە سەر کەمی و زیادی ژمارەی وڵاتانی جیهان، دانپیانانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بەو وڵاتانەی لە ئەنجامی لێك جیابوونەوە یان دابەشکردنی وڵاتان دروستدەبن، وەکو ئەوەی لە یەکێتی سۆڤییەت ڕوویدا، یان ئەو دابەشکردنەی سودان بۆ باکوور و باشوور جێبەجێکرا، هەندێکجاریش ژمارەکە کەمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت لە ئەنجامی یەکگرتنی دوو دەوڵەت وەکو ئەوەی لە یەکگرتنی یەمەنی باشوور و باکوور بینرا.

إرسال تعليق