به هۆی گرانی كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌له‌كان و، لاوازی توانای دارایی بۆ كڕین و دابینكردنی پێویستییه‌كان، زۆر جار پرسیار له‌وه ده‌كرێت، ئاخۆ دروسته قه‌رز له‌و بانك و دامه‌زراوانه وه‌ربگیرێت، كه له به‌رامبه‌ردا پاره‌ی زیاتر وه‌رده‌گرنه‌وه..؟!.
یان ڕوونتر بڵێین مامه‌ڵه‌كه مۆركی ڕیبا وه‌رده‌گرێت..؟!، وه ئایا له كاتی وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزه بۆ دروستكردن یان ته‌واوكردنی خانوو یان بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانی زه‌واج و هاوسه‌رێتی، به تایبه‌ت كه زه‌واج به واتای زامنبوونی نیوه‌ی ئیمانه و له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا زۆر گرنگ و پێویستتره؟!.
وا دیارە خەڵکێکی زۆر پرسیار دەکەن، ئایا چ حوكمێكی شه‌رعی به سه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه ده‌چه‌سپێت..؟!، وه ئایا له ڕووی شه‌رعه‌وه ئاسانكاری و ڕوخسه‌تێك هه‌یه له‌و كاته پێویستانه‌دا، به‌وه‌ی چاوپۆشی لێبكرێت و به دروست دابندرێت؟!.
دوای تاوتوێكردنێکی ورد، گه‌یشتینه بۆچوونێكی به‌هێزی شه‌رعناسانی ئیسلام و، بە پشتبەستن به‌و بنه‌ما شه‌رعییه ده‌ڵێین: قه‌رزكردن، كه بچێته چوارچێوەی ڕیباكارییه‌وه، ڕێیپێنه‌دراوه، ته‌نها له كاتی زه‌ڕوورەت نه‌بێ، واتا بنچینه‌ی (الضروریات تبیح المحظورات)ـی به سه‌ردا بێته‌جێ، وه ئه‌و شتانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كردن له چوارچێوەی (حاجات) حیساب ده‌كرێن، به‌ڵام ناگه‌نه ئاستی (ضروریات)، كه به هۆیه‌وه حه‌ڕامێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ڕیبای پێ حه‌ڵاڵ بكرێت، كه خوا هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕكردنی كردووه له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی حه‌ڵاڵی ده‌كه‌ن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
بۆیه باشتر وایه، کە له‌و حاڵه‌تانه‌دا مرۆڤ ئارام بگرێ و، هه‌وڵبدات له كاتی به‌ره‌به‌یان و له پاش نوێژه‌كان له خوای په‌روه‌ردگار بپاڕێته‌وه ده‌رگای ڕزق و ڕۆزی بۆ بكاته‌وه و به حه‌ڵاڵ له حه‌ڕام بیپارێزێت.
خوای گەورە بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق