Ads (728x90)

وێنەیەکی دەگمەنی بڵاونەکراوەی “لیۆنێل مێسی”
ڕۆژنامەی “مارکا” ی ئیسپانی نزیك لە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، وێنەیەکی دەگمەنی بڵاونەکراوەی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی “لیۆنێل مێسی” بڵاوکردەوە.
وەکو لە وێنەکە بەدیار دەکەوێت، “لیۆنێل مێسی” لە سەردەمانی منداڵییدایەوە و، لە ڕووی تەمەنەوە زۆر بچووکە.
وەکو ڕۆژنامەی “مارکا”ڕوونیکردۆتەوە، “لیۆنێل مێسی” لەو وێنەیەدا لەگەڵ پۆلێك یاریزانی هاوتەمەنییدا بۆ وێنەیەکی یادگاری وەستاوە، لەگەڵیشییاند ڕاهێنەر و سەرپەرشتیارێکیشیان لەگەڵدایە.
وێنەکەش لەو وەختانەدا گیراوە، کە “لیۆنێل مێسی” لەگەڵ تیپەکەی یانەی “ ڕۆزاریۆ سەنترال” ی ئەرجەنتینییە کە تێیدا پێگەیشتووە، پێش ئەوەی بچێتە ڕیزەکانی یانەی بلۆگرانا.
شایەنی باسە، “لیۆنێل مێسی” لە سەرەتای منداڵییدا، دووچاری گرفتێکی تەندروستی ترسناك و کوشندە بووەوە، کە خەریکبوو مەترسییەکە کار بکاتە سەر داهاتووەکەی، بەڵام یانەی بلۆگرانا گرێبەستێکی سەرکەوتووانەی لەگەڵدا واژۆ کرد، کە سەرەڕای لە ئەستۆگرتنی تێچووی چارەسەرییەکەی، هاوکات توانی لە “لیۆنێل مێسی” دا ئەستێرەیەکی مێژووییش دروستبکات، کە بەشێکی مێژووی تۆپی پێی سەردەمی بە پیتی زێڕین نووسییەوە.

وێنەیەکی دەگمەنی بڵاونەکراوەی “لیۆنێل مێسی”

إرسال تعليق