"الناس أعدا‌ء ما جهلوا"، ئه‌وه ده‌قی وته‌یه‌کی سه‌نگینی پێشه‌وای گه‌وره "عه‌لی کوڕی ئه‌بو تاڵیب"ـه، که ده‌ڵێت: "خه‌ڵك دوژمنی ئه‌و شتانه‌ن که نایزانن".
ئه‌وه ڕاستییه‌که و ساخبۆته‌وه، که مرۆڤ دوژمنی ئه‌وشته‌یه که نایزانێ، هۆکاره‌که‌شی ترسانه له‌وه‌ی که نایزانێ، نه‌زانین واته نه‌بوون، که‌دیاره نه‌بوونیش بنچینه و کۆڵه‌گه‌ی نه‌زانینه، بەڵام به‌و مانایه نا که هه‌رشتێكمان نه‌زانی بچێته چوارچێوه‌ی نه‌بوون، به‌ڵكو هه‌قیقه‌ته‌که ئه‌وه‌یه، که ئه‌و شته‌ی نایزانین لێمان وونه، بۆیه پێویسته به قووڵی له شته‌کان ووردبینه‌وه و تێیبفکرین و بیانخه‌ینه به‌ر تیشكی خوێندنه‌وه‌یه‌کی ژیرانه‌وه و، هه‌وڵبده‌ین پشكنینی ووردیان بۆ بکه‌ین و بگه‌ینه به‌ره‌نجامێكی سوودبه‌خش بۆ ده‌رچوون له سه‌ر ده‌رنه‌کردن له شتێكی نه‌زانراودا.
دەبێ ئه‌و ڕاستییه بزانین، كه نه‌زانین نه‌نگیی نییه و، شتێكی زۆر سروشتیشه بکه‌وینه هه‌ڵوێستێك له نه‌زانینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه نه‌زانینی ڕاسته‌قینه‌یه و نه‌نگیی و شووره‌ییه ده‌سته‌وه‌ستان بین له ئاستییدا، مایه‌ی سه‌رسوڕمانیشه که زۆرێك له خه‌ڵك له ئاست شته نه‌زانراوه‌کاندا کۆڵ ده‌ده‌ن و ملکه‌چی ده‌بن، ته‌نها که‌مینه‌یه‌ك نه‌بن، که گیانی نه‌به‌زین و سه‌رکێشییان بۆ زانینی نه‌زانراودا به‌رزتر ده‌بێته‌وه و له کۆتاییه‌که‌دا چۆك به نه‌زانین داده‌ده‌ن.
نکۆڵی له‌وه ناکرێت که ئه‌قڵی مرۆڤ ناتوانێت شته‌کان پێكبهێنێت، وه‌لێ ده‌توانێت بچێته نێو قووڵاییانه‌وه و به به‌رده‌وامی له سه‌ر ڕووی ڕوواڵه‌تییه‌کان جێگیرییان بکات، هه‌رچه‌ند ئه‌قڵی مرۆڤه‌کان توانای پێكهێنانی شته‌کانی نییه، وه‌لێ ئاسۆیه‌کی خه‌یاڵیی ده‌گمه‌نی هه‌یه که توانای درێژبوونه‌وه و وه‌رچه‌رخانێكی وه‌های پێده‌به‌خشێت، که به سه‌رکه‌وتووییه‌وه بچێته ناواخنه‌کانییان و نهێنی و هه‌قیقه‌ته‌کانییان بدۆزێته‌وه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ساتی واش به سه‌ر مرۆڤ دادێت که ده‌بێته دیلی نه‌زانین و تێنه‌گه‌یشتن له بابه‌تێك له زانستێك له کارێك تاد..، که ڕه‌نگه له هه‌قیقه‌تدا زۆر ساده و ئاسان بێت و هێنده گران نه‌بێت سه‌رئێشه په‌یدا بکات.
ئه‌م وته‌یه‌ی پێشه‌وای مه‌زن "عه‌لی کوڕی ئه‌بو تاڵیب" تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر لۆژیکیی و دروست و ته‌واوه و، له ئه‌زه‌له‌وه تا به ئه‌مڕۆش ده‌گات له ژیانی مرۆڤایه‌تییدا ڕه‌نگده‌داته‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ زۆرێك وه‌کو گرێكوێره‌یه‌كی ده‌روونی لێهاتووه و له هۆگربوون به شته نه‌زانراوه‌کان و شه‌رمنه‌کردن لێی ناسره‌وێ و، به ساده‌یی مه‌سه‌له‌که‌ی وه‌رگرتووه و ئاماده نییه له هه‌ڵگرتن و ئاراسته‌کردنی په‌یامی نه‌زانین بکه‌وێ.
سه‌یرترین و کاریگه‌رترین نموونه‌ش له دوژمنبوون بۆ شته نه‌زانراوه‌کان ئه‌وه‌یه، که له نێو که‌سایه‌تییه ئایینیه‌کان و نه‌وه‌ی هۆشیار و هۆشمه‌ندی موسڵمانان به‌رجه‌سته بێت!، حه‌یفێكی گرانیشه ئه‌و په‌تا و ده‌رده کوشنده‌یە وه‌کو ژه‌هر له نێو زانایان بڵاو ببێته‌وه و خه‌ڵكی ساده‌ش د‌رك به‌وه بکات که دیارده‌یه‌کی وه‌ها ناشیرین و ناشیسته ڕه‌گی له نێو توێژی زیندووی زانایان داگرتووه و تا باڵاترین ئاستیش په‌لوپۆی هاویشتووه.

لە بابەتەکانی بەڕێوبەرى ماڵپەڕی قەڵەم پرێس
إرسال تعليق