ململانێی درێژخایه‌ن و درێژبووه‌وه‌ی نێوان حه‌ق و ناحه‌ق، مێژووێكی دوور و درێژی هه‌یه و، هاوشانی هاتنەکایەی ژیانی مرۆڤەکان لە برەودایە.
ئەو ململانێیە به چه‌ندین وێستگه‌ی وروژێنه‌ر و وه‌رچه‌رخێنه‌ر له ژیانی مرۆڤایه‌تی تێپه‌ڕیووه، كه ئه‌و ڕاستییه‌ی بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی ساخكردۆته‌وه، كه سه‌رنجامی هه‌موو ململانێكان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستباڵایی حه‌ق ته‌واو ده‌بێت و، پشتیوانانی حه‌قیش سه‌ربڵندانه و سه‌ركه‌وتووانه لێی ده‌رده‌چن.
له به‌رامبه‌ریشدا، ئاكامه‌كان به شكستی ناحه‌ق و پووچه‌ڵبوونه‌وه‌ی پیلان و مه‌رامی شوێنكه‌وتوو و بانگه‌شه‌كارانی كۆتایی دێت، ئه‌وه ڕێڕه‌وی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌لومه‌رجی ئه‌و ململانێ مێژووییه‌یه، شتێكی لۆژیكیش نییه به پێودانگی پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌كانی بكه‌ین و، به هۆیه‌وه خۆمان به هه‌ڵه‌دا به‌رین و به فاكته‌رگه‌لێكی چه‌واشه‌كارانه‌وه بكه‌وینه به‌ره‌ی ناحه‌ق و ناحه‌قیكاران و سه‌نگه‌ر له حه‌ق و حه‌قخوازان بگرین، چونکە ئه‌وه په‌تایه‌كی كوشنده و كۆستهێنه و، باجه‌كه‌ی بره‌ودانه به نه‌فامییه‌تێكی ترسناك، كه له ڕیزی ڕه‌وایه‌تی ده‌ربچین و به ده‌ستكه‌وت و ده‌ستباڵاییه‌كی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كاتی بخه‌ڵه‌تێین و، به ئاسووده‌یی دین و دونیاوه سه‌ودایی پێبكه‌ین.
له به‌رامبه‌ریشدا پێناسه‌یه‌كی پڕاوپڕ له پاكیزه‌یی و په‌یوه‌ستبوونه به به‌ها به‌رز و باڵاكانی دین و دونیاوه، كه هه‌موو شتێك هه‌رچه‌ند نرخدار و به‌هادار بێت، پێویسته بیكه‌ینه پردێك بۆ په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و كه‌ناری حه‌ق و حه‌قخوازی و گیرسانه‌وه له نیشتیمانی حه‌قخوازان و داكۆكیكاران له په‌یام و پرۆگرامه پیرۆزه‌كه‌ی.
ئه‌وه‌یشی زیاتر ئازاربه‌خشتر و مه‌ترسیدارتره له‌م ڕووه‌وه ئه‌وه‌یه، كه كه‌سانێك و خه‌ڵكانێكی ناحه‌قیخواز له په‌نای حه‌ق و بانگه‌شه بۆ حه‌قخوازی شه‌ڕی حه‌ق ده‌كه‌ن و فشاری ناحه‌ق و پێشه‌نگه‌كانی له سه‌ر حه‌ق و ئه‌هلی حه‌ق قوڕستر و بەهێزتر ده‌كه‌ن، كه دیاره ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و جه‌نگی ئه‌و فاشیل و فاسیدانه پێویستی به وشیاری و ئاگاهی و جه‌ربه‌زه‌یی زیاتر هه‌یه و، زۆر زه‌ڕوور و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یه كه به گیانێكی خۆنه‌ویستانه‌ی خرۆشاوتره‌وه، هه‌موو نیاز و مه‌رامێكی ئاوه‌ها له گۆڕ بنرێن.
ئه‌گه‌ر له وانه و سه‌ربوورده به‌رچاوه‌كانی ژیانی هاوچه‌رخ و ڕابردوومان به هه‌ر بیانوو و پاڵنه‌رێكه‌وه بووبێت نه‌مانزانیبێت یان لێی تێنه‌گه‌یشتبین كه حه‌ق سه‌رده‌كه‌وێ و ژێر ناكه‌وێ، ئه‌وا جێی خۆیه‌تی بوێرانه و به‌رپرسیارانه به‌رامبه‌ر به چاره‌نووسی داهاتووی دین و ته‌نانه‌ت دونیای خۆشمان به ویژدانه‌وه له ده‌لاله‌ت و ناوه‌ڕۆكی پڕ مانا و مه‌به‌ستی ئه‌و وته سه‌نگینه ڕابمێنین، كه ده‌ڵێت ( الحق یعلو و لا یعلی علیه ) و، له خۆشمان بپرسین كه ئێمه تا كوێی ئه‌و ڕاستییه به‌ڵگه نه‌ویسته له هه‌قیقه‌ته‌كان ده‌ڕوانین و، له مه‌ودوا چ پێوه‌رێك بۆ هه‌نگاوه‌كانمان، كرداره‌كانمان، هه‌ڵوێسته‌كانمان، له مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ حه‌ق و جیاكردنه‌وه و داماڵینی چه‌مك و ده‌لاله‌ته‌كه‌ی له ناحه‌ق، به‌كاردێنین ؟!.
دوا وته‌ش، كه پێویسته ئاماژه‌ی بۆ بكه‌ین و له هه‌مبه‌ر وه‌دیهاتن و وه‌رچه‌رخانیدا ڕابمێنین، ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ دڵنیا بین و بزانین، كه هه‌ر كاتێك حه‌ق ده‌رده‌كه‌وێ و ده‌دره‌وشێ و، له به‌رامبه‌ریشدا ناحه‌ق ون ده‌بێ و توڕ ده‌ده‌رێ، ئه‌وا ژیان و هه‌موو شتێك ئاسان و خۆش ده‌بێ و، هیچ به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م ئاسووده‌بوونی مرۆڤه‌كان نامێنێته‌وه.

لە بابەتەکانی بەڕێوبەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس
إرسال تعليق