په‌ككه‌وته‌یی و لاوازی توانای به‌ده‌ستهێنانی زانست له مزگه‌وت و خوێندنگاكان، ڕێگر نه‌بوون له به‌رده‌م منداڵێكی فه‌ڵه‌ستینی له له‌به‌ركردنی قوڕئانی پیرۆز، خالد مو‌سا كه ناوی منداڵه‌كه‌یه و ته‌مه‌نی (8) ساڵه، پشتئه‌ستوور به قودرەتی خوای په‌روه‌ردگار و، به پشتبه‌ستن به ئیراده‌ی به‌هێزی خۆی، له‌ڕێی ته‌ماشاكردنی كه‌ناڵی ئاسمانی (المجد)ه‌وه، كه تایبه‌ته به قوڕئانی پیرۆز، توانی بیسه‌لمێنێت، كه خۆی ڕاده‌ستی نائومێدی نه‌كردووه، به‌ڵكه به هیوایه‌كی زۆره‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و ژیانێكی ڕۆشنتر ده‌نێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خالد مو‌سا له ساته‌وه‌ختی له‌دایكبوونییه‌وه، له ڕووی زه‌ین و هۆشه‌وه په‌ككه‌وته‌یه، وه به‌و هۆیه‌شه‌وه له خوێندنگاكان وه‌رنه‌گیراوه، به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتوو بوو له له‌به‌ركردنی هه‌موو قورئانی پیرۆز به قیرائه‌ته جیاوازه‌كانیشه‌وه، ئەمەش له‌ڕێی ته‌ماشاكردنی كه‌ناڵی ئاسمانی (المجد)ه‌وه، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌كی زۆریشی له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دخ) له‌به‌ر كردووه، به‌مه‌ش توانای به‌خشراوی په‌روه‌ردگاری له له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز به‌رجه‌سته‌كرد، له‌به‌ركردنێك، كه له‌شساخه‌كان خه‌ریكه ناتوانن به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، خالد مو‌سا کە یەکێکە له دانیشتووانی كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌ڵه‌ستینی، به ده‌ست په‌ككه‌وته‌یی زه‌ینییه‌وه ده‌ناڵێنێت، كه به‌هۆیه‌وه، لە گه‌شه‌ی زه‌ینی و ده‌ماری له دواوه‌یه، له ته‌مه‌نی چوار ساڵییه‌وه، ده‌ستیكردووه به له‌به‌ركردنی قوڕئانی پیرۆز، مامۆستاكانیشی له باخچه‌ی ساوایان، سه‌رنجی ئه‌وه‌یان لێدابوو، كه زۆر ئایه‌تی سوڕه‌تی (البقرة) ی له‌به‌ره، وه توانای ئه‌وه‌ی تێدایه، زۆر به ئاسانی هه‌موو قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكات، ئه‌وه‌شی كه زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره لێره‌دا، ئه‌وه‌یه، كه فێری ناسینی ووشه و پیته‌كان نه‌بووه!!!.
له‌وباره‌یه‌وه، ڕۆژنامه‌ی (الامارات الیوم) ده‌ڵێت: به‌هره و داهێنانی خالد مو‌سا، جگه له فه‌زڵ و قودره‌تی خودای په‌روه‌ردگار، چه‌ندین هۆكاری تریشی له پشته‌وه‌یه، له‌وانه، پشتیوانی و هاندانی به‌رده‌وامی دایك و باوكی و داپیره‌ی، كه یارمه‌تیده‌ری بوونه له له‌به‌ركردنی پیت و ووشه‌كان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، كه به‌رده‌وام ته‌ماشای كه‌ناڵی ئاسمانی (المجد) تایبه‌ت به قوڕئانی پیرۆزی كردووه.
لای خۆشییه‌وه، محمد جادالله، به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی قوڕئان و فه‌رمووده له شاری (خان یونس) له باشووری كه‌رتی غه‌ززه ده‌ڵێت: خالد مو‌سا به شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره، توانایه‌كی تایبه‌تی له له‌به‌ركردن و وه‌رگرتندا هه‌یه، كه زۆر جیاوازه له هاوتاكانی له‌و ڕووه‌وه، ئه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌ككه‌وته‌یه، به‌ڵام توانیویه‌تی به ته‌نیا و به یارمه‌تی داپیره‌ی و له‌ڕێی ته‌ماشای كه‌ناڵی ئاسمانی (المجد) ی تایبه‌ت به قوڕئانی پیرۆز، هه‌موو قوڕئانی پیرۆز له‌به‌ر بكات.

إرسال تعليق