له‌وباره‌یه‌وه، ده‌سته‌ڵاتدارێتی خۆجێی شاری هامبۆرگ، كه ڕێژه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی بریتییه له (1.8) ملیۆن كه‌س، ڕێككه‌وتننامەیەکی له گه‌ڵ جالیه‌ی ئیسلامی ئه‌و شاره واژۆ كردووه، كه ئه‌و ڕێككه‌وتننامەیه، به مێژوویی وه‌سفكراوه.
ئه‌و ڕێككه‌وتننامەیه، چه‌ندین مافی گرینگ به موسڵمانان ده‌به‌خشێت، بۆ نموونه، خوێندنی ئایینی له خوێندنگاكان و ڕێوڕه‌سمه‌كانی به خاكسپاردنی ته‌رمی مردووه‌كان، لای خۆشییانه‌وه، موسڵمانان په‌یمان ده‌ده‌ن به ڕێزگرتن له مافه سه‌ره‌كییه‌كان و هاندانی هاوشانێتی نێوان ژن و پیاو.
ڕێككه‌وتنامه‌كه، له شێوه‌ی نیمچه كۆده‌نگییه‌ك هاته‌دی، لێ شاره‌وانی ئیشتیراكی دیموكراتی، دانده‌نێت به‌وه‌ی، كه هه‌ندێك له دانیشتووانی هامبۆرگ، خۆی لێ ده‌پارێزن، واته ته‌حه‌ففوزیان هه‌یه له سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه.
(كریستۆڤ كرۆب) به‌ڕێوبه‌ری نووسینگه‌ی شاره‌وانی (ئۆلاف شۆلتز) ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌نگاوه، قۆناغێكی تازه‌یه و، پێویسته له سه‌رمان پێیهه‌ڵستین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له دانیشتووان، ڕازی بن به بوونی ئایینێكی نوێ لێره‌دا، وه ئێمه ده‌زانین، كه هه‌ندێك له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ده‌ڕواننه ئیسلام، وه‌ك بڵێی شتێكی نامۆیه.
لای خۆشییه‌وه، (زه‌كه‌ریا تۆغ) جێگری سەرۆکی گرینگ‌ترین ڕێكخراوی ئیسلامی له ئه‌ڵمانیا، كه به‌ڕێوه‌بردنی (9) مزگه‌وتی له شاری هامبۆرگ له ئه‌ستۆدایه، له لێدوانكییدا ده‌ڵێت: ئێستا موسڵمانان بۆیان هه‌یه بڵێن، ئه‌وڕۆ پشووی منه، كه یاسا پارێزگاری لێده‌كات.
(دانیال عه‌بدین) سه‌رۆكی ڕێكخراوی شورا، كه (31) مزگه‌وتی خۆجێی له‌خۆده‌گرێت، ده‌ڵێت: ئێستا دانده‌نێن، كه موسڵمانان به‌شێكن له كۆمه‌ڵگا، بۆیه ئێستا ئێمه هاوشانین له گه‌ڵ پرۆتستانته‌كان.
شایه‌نی باسه، ڕێژه‌ی موسڵمانان له ئه‌ڵمانیا، بریتییه له (5%) ی كۆی دانیشتووانی ووڵات، وه نزیكه‌ی (180) هه‌زار موسڵمان له شاری هامبۆرگ نیشته‌جێن، كه ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه، به شێوه‌یه‌گی گه‌وره سوودمه‌ندیان ده‌كات له ئه‌داكردنی نیشانه ئایینیه‌كانیان.
إرسال تعليق