به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری (تایم) ی ئه‌مریكی، ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، له لایه‌ن ڕێكخراوی (جرین بیس) ئه‌نجامدراوە و جلوبه‌رگی بیست ماركه‌ی بازرگانی به‌ناوبانگی له سه‌ر ئاستی جیهان له (29) وڵات‌دا وه‌رگرتووه، جلوبه‌رگه‌كان له هه‌ژده وڵات‌دا دروستكرابوون، دواتر جلوبه‌رگه‌كان تاقیكرانه‌وه، كه بریتیبوون له (چاكه‌ت و پانتۆڵ و كراس و جلی ژێره‌وه)، كه له ماده سروشتییه‌كان دروستكراون و له گه‌ڵ ماده ده‌ستكرده‌كان تێكه‌ڵكراون.
له ئه‌نجامدا، توێژه‌ره‌كان ئاستێكی زۆر به‌رزیان له ماده ژه‌هراوییه‌كان لەناو جلوبەرگەکان دۆزییه‌وه، كه هۆكارن بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه، وه‌كو ماده‌ی (phthalates) كه ئه‌وه‌یان ماده‌یه‌كی كیمیاوییه و پلاستیك نه‌رم ده‌كاته‌وه و هۆكاره بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ك له تاقیكردنه‌وه‌دا ماده‌ی (nonylphenol ethoxylates) له (89) پارچه جلوبه‌رگ دۆزییه‌وه.
إرسال تعليق