ئه‌و ئاماژه‌یكردووه بۆ ئه‌وه‌ی، كه جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه، چێژی تۆپی پێ ناهێڵێت، ته‌نانه‌ت وا ده‌كات، كه یارییه‌كان بۆ چه‌ند كاتژمێرێك درێژهبكێشن.
میشێل پلاتینی له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاندووە، ده‌بێت تۆپی پێ دوور بێت له‌و ته‌كنه‌لۆژیایه، چونكه جێبه‌جێكردنی له ناو یاریگادا، ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی، كه به هۆی ناڕه‌زایه‌تی له لایه‌ن یاریزانانه‌وه، یارییه‌كه له لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه بوه‌ستێندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ی گرته‌كان ببینێت، كه ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ ئه‌وه‌ی، كه تۆپی پێ چێژی خۆی له‌ده‌ستبدات.
إرسال تعليق