لە پارچە ڤیدیۆیەکەدا، کە ماوەکەی خولەکێکە، جووڵەی سەر هێڵەکانی هاتوچۆی فڕۆکەکان لەسەرانسەر جیهان بەدیار دەکەوێت، کە زۆر سەرسوڕهێنەرە و بینەر سەرسام دەکات.
شارەزایان دووپات لەوە دەکەنەوە، کە لەسەرانسەر جیهان نزیکەی 102 هەزار فڕۆکە لە یەک ڕۆژدا هەڵدەستن و دەنیشنەوە، ئەو ژمارەیەش زۆر کاریگەر و گرینگ و گەورەیە.
هەر لە پارچە ڤیدیۆیەکەدا ئەوە بەدیار دەکەوێت، کە ڕێژەی ئەو فڕۆکانەی لە ڕۆژدا لە جووڵەدان، زیاترە لەوانەی لە شەودا دێن و دەچن.
هەروەکو زانایانی بواری بۆشاییگەری ئاسمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە زۆرترین ژمارەی ئەو فڕۆکانەی هەڵدەستن و دەنیشنەوە لە ئەوروپایە.
إرسال تعليق