بەڵام سەیرەکە لەوەدایە، كە هیچ یەكێكیان نەفسی خۆی ناخاتە بەردەم ئەوەی كە بیر لە بەخششە بێسنوورەكانی خوای گەورە بكاتەوە!، بەڵكو دەبینین هەموو بەخششەكان پشتگوێ دەخەن و خەمەكانیان لەبەر چاویان زەق دەكەنەوە!.
ئەوەی لەسەرچاوەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و لەسەرزاری زانایانی ئیسلام بە ئێمە گەیشتووە، كۆمەڵێک شت هەن، كە بریتین لە "تەندروستی، خێزان و منداڵ، ڕزق و ڕۆزی، هاوڕێی چاک، ئاسایش و دڵنیایی، هیدایەت و بەرچاوڕوونی، تاد..."، هەر هەموویان نیعمەت و بەخششی خوای تەعالان.
هەر لەو گۆشەنیگایەوە، زانایانی ئیسلام دەفەرموون: خەمبارو بەدبەخت و چارەڕەشی ڕاستەقینە كەسێكە، كە تەوفیقی خودایی لەدەستداوە و، ڕێگای ڕاستی بزر كردووە و، بووەتە دیل و ژێردەستی تەماعگیری و، ئارەزووەكان كوێریان كردووە.
Label 1 | Label 2 | Label 3 | Label 4 |
---|---|---|---|
Description 1 | Description 2 | Description 3 | Description 4 |
Description 1 | Description 2 | Description 3 | Description 4 |
إرسال تعليق