Ads (728x90)

درەختێك 40 جۆر میوە بەرهەم دەهێنێت
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، درەختێکی جیاواز و سەرسوڕهێنەر بڵاو دەبێتەوە، کە دەتوانێت لانیکەم 40 جۆر میوەی جیاواز بەرهەمبهێنێت وەکو قەیسی و خۆخ و گێلاس.

پێگەی ئەلیکتڕۆنی “ئیبکیۆریۆس” باسی ئەوەیکردووە کە درەختەکە لە توانایدایە 40 جۆری جیاواز لە میوە بەرهەمبهێنێت، کە شێوەی درەختەکە لە کاتە جیاوازەکانی ساڵ بە ئاسایی دەردەکەوێت، بەڵام لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا و بەهۆی ڕەنگی گوڵی میوەکان دەبێتە تێکەڵەیەك لە ڕەنگە جیاوازەکان.

پێگەکە ڕوونیکردووەتەوە، کە درەختە موتوربە کراوەکە بە تامی جۆرەها میوەی جیاواز، لە چوارچێوەی پرۆژەیەكدایە کە پەیکەرتاش و هونەرمەند “سام ڤان ئەکین” لە زانکۆی “سیراکرۆز” لە ساڵی 2008 ەوە دەستیپێکراوە، پاش ئەوەی بینی باخێکی درەختەکان تێکدەدرێت، کە تەمەنی 200 ساڵ بوو، بۆیە لە هەوڵێکی ئەودا باخەکە دەکڕێت و لە تێکدان ڕزگاری دەکات و چەندین تاقیکردنەوەی لەسەر ئەنجامدەدات.

“سام ڤان ئەکین” سەرکەوتوو بوو لە موتوربەکردنی درەختەکان، هەروەها توانی درەختێکی سەرسوڕهێنەر پێبگەیەنێت کە تامی 40 جۆر لە میوەی جیاواز لەخۆبگرێت.

لەو کاتەوە “سام ڤان ئەکین” توانیووێتی 16 درەختی هاوشێوە لە مۆزەخانە و ناوەندە کۆمەڵایەتییەکان لە شوێنە جیاجاکانی ئەمریکا دابنێت، ئەو درەختانەش لە وەرزی بەهاردا گوڵی ڕەنگاوڕەنگ دەدەن، پاشان بە شێوەی یەك لە دوای یەك 40 جۆر لە میوەی بە تام و چێژ هەڵدەگرێت.

إرسال تعليق