Ads (728x90)

مانای ناوی پێگەی “یاهو” چییە؟
زۆربەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت بە جۆرێك لە جۆرەکان ئاشنایەتیان لەگەڵ پێگەی ئەلیکتڕۆنی “Yahoo” هەیە، بە تایبەت ئەوانەی خاوەن ئیمەیڵی “Yahoo” ن، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، مانای ناوی پێگەی “Yahoo” چییە و ئەو ناوە لە چییەوە هاتووە و بۆچی کراوەتە ناوی پێگە ئەلیکتڕۆنییەکە؟!.

پێگەی ئەلیکتڕۆنی “Yahoo” یەکێكە لە پێگە پێشەنگەکان لەسەر ئاستی جیهان و لە ساڵی 1995 دامەزراوە، مانای ناوەکەشی لەلایەن خاوەندارانی پێگەکەوە ڕاڤە کراوە، ئەوان دەڵێن: “Yahoo” بەو دروستکراوانە دەڵێن کە “جۆناسان سویفت” لە ڕۆمانە بەناوبانگەکەی “گیلفەر باسیکردوون، ئەو دروستکراوانەش لە مرۆڤ دەچن، بەڵام سروشتێکی دوژمنکارانە و خراپەکارانەیان هەیە و نازناوی “یاهو” یان بۆ دانراوە.

بۆیە هەڵبژاردنی ئەو بوونەوەرە بۆ ئەوەی ببێتە ناوی ئەو پێگە ئەلیکتڕۆنییە، شتێکی سەیرە!، بەڵام پێدەچێت مەبەستی دامەزرێنەرانی پێگەکە لەو هەڵبژاردنە، ناوێکی باو بێت لەناو خەڵك، تا یارمەتیدەریان بێت لەسەر بڵاوبوونەوەی ناو و ناوبانگەکەی، بێجگە لەوەش لەوانەیە مەبەستیان سروشتی کەسێتی “یاهو” بێت کە شێلگیرانە کار دەکات و باوەڕی بە ئامانجەکانی هەیە.

تێبینی/ گەورە پێگە جیهانییەکانی وەکو “ویکیپیدیا” و “ئەباوت” سوورن لەسەر دروستی و ڕاستی ئەو شیکردنەوەی لەسەرەوە خستمانەڕوو.

إرسال تعليق