Ads (728x90)

زیوریخ دەوڵەمەندترین شارە لە جیهان
بە گوێرەی پێگەی ئامارەکانی تایبەت بە نیشاندەری تێچووی بژێوی و گوزەرانی جیهانی، شاری “زیوریخ” ی سویسری لە پلەی یەکەم دێت.

پێگەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە نیشاندەری نرخەکان لە شارە سویسرییەکە گەیشتۆتە 109.51 خاڵ لە میانی نیوەی یەکەمی ساڵی 2014 دا، واتا نرخەکان لە شاری “زیوریخ” ی سویسری بە ڕێژەی 59.51 % گرانترن بە بەراورد بە ڕێژەی نرخەکان لە شاری “نیویۆرك” ی ئەمریکی، لە دوای ئەویش شاری “نیویۆرك” نەرویجی دێت بە نیشاندەری نرخەکان کە گەیشتۆتە 106.71 خاڵ، لە پلەی سێیەمیش شاری “ژنێف” ی سویسری دێت بە نیشاندەری نرخەکان کە گەیشتۆتە 106.71 خاڵ.

لەسەر ئاستی هەرێمایەتیش، شاری “کوێت” ی کوێتی لە پلەی یەکەم دێت، بەوەی نیشاندەری نرخەکان لە شارە کوێتییەکە 97,90 خاڵی تۆمارکردووە، لە دوای ئەویش شاری “بەیروت” ی لوبنانی دێت کە نیشاندەری نرخەکان 72,43 خاڵی تۆمارکردووە، لە پلەی سێیەمیش شاری “دەوحە” ی قەتەڕی دێت وەکو گرانبەهاترین پایتەختی عەڕەبی لە میانی نیوەی یەکەمی ساڵی 2014 دا.

شایەنی باسە نیشاندەری تێچووی بژێوی و گوزەرانی جیهانی بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2014، لەلایەن پێگەی “نامبیۆ” بۆ ئامارەکان دەرکراوە، کە ئاماژەی نرخەکانی بەکاربردن لە شارەکانی سەرتاسەری جیهان پۆڵێن دەکات، بێجگە لەوەی سێ نیشاندەری دیکەش بڵاو دەکاتەوە، ئەوانیش بریتین لە نرخەکانی بە کرێدان و نرخەکانی چێشتخانەکان و توانای کڕینی نێوخۆیی کە ئامارەکە گرتبێتییەوە.

إرسال تعليق