Ads (728x90)

یەکەم مزگەوت لە بەستەڵەکی کەنەدی
لە پێچ و پەنا بەستەڵەکییەکان، کە هاوسێی کۆتایی باکوری کەنەدین لە بازنەی جەمسەری، کە پلەی گەرمی تێیدا بۆ 40 پلەی ژێر سفر دادەبەزێت، موسڵمانێك هەڵدەستێت بە بنیاتنانی مزگەوتێك لە شارێکدا کە دانیشتووانەکەی 8 هەزار کەسن، کە زۆربەیان لە گەلی “ئیسکیمۆ” ڕەسەنەکانن، کە یەکێکیان موسڵمانە و 80 کەسی دیکەشی لەگەڵدان، کە لەناویاندا 30 عەڕەب هەن، ئەوانی دیکە سۆماڵی و هیندین، ئەو موسڵمانانەش خەونێکی هاوبەشیان هەیە، ئەویش گوێبیستبوونی دەنگی (الله اکبر) ە کە لە مزگەوتێکدا بەرز ببێتەوە و بەیەکەوە کۆیان بکاتەوە و نوێژەکانیان تێدا ئەنجام بدەن.

دوای مانگێکی دیکە، لە شاری “ئیکالویت” مزگەوتێك بنیاتدەنرێت، ئەو شارەش پایتەختی ویلایەتی “نونافۆت” ە کە ڕووبەرەکەی لە کەنەداوە تا ئەندازەی دوو ملیۆن و سەد هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە درێژ دەبێتەوە، بەڵام دانیشتووانەکەی لە 30 هەزار کەس زیاتر نییە، چونکە بە درێژایی ساڵ و بەهۆی مەترسی ژینگەکە کە هەمیشە ڕەشەبای تێدا هەڵدەکات چۆلکراوە، بە جۆرێك خەڵك تەنها بە ڕێگەی فڕۆکەوە دەتوانن بچنە ئەو شوێنەوە، هاوینانیش بە ڕێگەی سێ گەشتی دەریاییەوە دەتوانن سەردانی بکەن کە بە مەبەستی بارکردنی بارەکانیان بە سێ قۆناغ و لە ڕێگەی کەشتییەوە دەتوانن بگەنە ئەو جێگەیە، پاشان لانیکەم و بە درێژایی 10 مانگ ویلایەتەکە و پایتەختەکەی و دانیشتووانەکەی نوقمی پێچ و پەنای بەستەڵەکەکان دەبن.

شایەنی باسە ئەو کەسەی مزگەوتەکە دروستدەکات ڕۆژنامەوان و پزیشکە و تەمەنی 47 ساڵە و خەڵکی مەککەی پیرۆزە لە سعودیە، ئەو کەسە ناوی “حسین قستی” یە و لەگەڵ هاوسەر و کوڕ و کچەکەی لە شاری “وینیبگ” پایتەختی هەرێمی “مانیتۆبا” لە ناوەڕاستی کەنەدا دەژین، هەر لەوێش سەرپەرشتی “کۆمەڵەی خێرخوازی زبێدە تەلاب” دەکات کە بە دروشمی “ئیمانداران دەحەسێنێتەوە” دایمەزراندووە، ئەوەش “سوننەت و سەحابە و سەلەفی ساڵحن”.

إرسال تعليق