دەگێڕنەوە، حەزرەتی سولەیمان (سڵاوی خوای لەسەربێت) خۆی ئامادە دەكرد بۆ ئامادەبوون لە ئاهەنگی بووك گواستنەوە بۆ كوڕی یەكێك لە پیاوە ماقووڵەكان، بەڵام لەناكاو فریشتەی مەرگ هاتە لای و پێیوت: ئەی سولەیمان بەرەو كوێ دەڕۆی؟!، حەزرەتی سولەیمان (سڵاوی خوای لەسەربێت) پێیڕاگەیاند، دەچم بەشداری لە ئاهەنگی بووك گواستنەوە بۆ كوڕی یەكێك لە پیاوە ماقووڵەكان دەکەم.
فریشتەی مەرگ پێیوت: مەچوو، چونكە لەلایەن خوداوە ڕاسپێردراوم ئەمشەو بچم ڕۆحی زاوا بكێشم!، بۆیەش حەزرەتی سولەیمان (سڵاوی خوای لەسەربێت) دڵتەنگ بوو لەوەی بچێ بۆ ئاهەنگێكی بووك گواستنەوە، کە دواتر كە بگۆڕێت بۆ شین و ماتەمینی!، هەر بۆیەش نەچوو بۆ ئاهەنگەكە.
لە ڕۆژی دواییدا، باوكی زاوا چاویكەوت بە حەزرەتی سولەیمان (سڵاوی خوای لەسەربێت) و گلەیی ئەوەی لێكرد، كە بەشداری نەكردووە لە ئاهەنگی بووك گواستنەوە بۆ كوڕەكەی!، حەزرەتی سولەیمان (سڵاوی خوای لەسەربێت) تووشی سەرسوڕمانی هات و نەیتوانی هیچ وەڵامێكی ڕازیکەری باوكی زاوای بداتەوە، بۆیەش گلەیی لە فریشتەی مەرگ كرد و پێیوت: بۆچی ڕێگریت كرد لەوەی بەشدار بم لەو ئاهەنگی بووك گواستنەوەدا؟!.
فریشتەی مەرگ وەڵامی دایەوە و پێیوت: من دەڕۆیشتم بۆ ئەوەی ڕۆحی زاوا بكێشم، بەڵام لەلایەن خوداوە فەرمانم پێكرا بگەڕێمەوە و ڕۆحی زاوا نەكێشم!، هۆكارەكەشی ئەوە بوو، پیرەژنێكی هەژار لە شوێنی ئاهەنگی بووك گواستنەوەكەدا دانیشتبوو، باوكی زاوا چاوی پێدەكەوێ و دەچێتە لای و پرسیاری ئەوەی لێدەكا، كە پێویستی بە چییە؟!، پیرەژنە هەژارەكە دەڵێ برسیتم!، باوكی زاواش دەستبەجێ دەچێ خواردنی تایبەتكراوی بۆ دێنێ ( ئەو خواردنەی بۆ پاشا و بەرپرسان ئامادەكراوە، نەوەكو ئەوەی بۆ خەڵك ئامادە كراوە، حەزرەتی سولەیمانیش پاشا بوو)!.
پیرەژنەكەش لە بەرامبەر ئەو چاكەیە، دوعای كرد و لە خوای گەورە پاڕایەوە كە تەمەنی زاوا درێژ بكا!، خوای گەورەش دەستتبەجێ دوعاكەی قەبول كرد و، فەرمانیشیكرد بە ڕۆحی زاوا نەكێشێ!.

إرسال تعليق