Ads (728x90)

پێگەی فەرمی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی، وێنەیەکی یاریزانانی تیپەکەی بڵاوکردەوە، کە تایبەت بە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری بیرە گیرابوو، کۆمپانیاکە بە سپۆنسەری یانە باڤارییەکە دادەنرێت.

لە وێنەکەدا، یاریزانان و دەستەی هونەری یانە باڤارییەکە بە جلوبەرگی کلاسیکی باڤاری ـ ئەڵمانی دەردەکەون، کە هەر یەکێکیان جامێکی بیرەی بە دەستەوەیە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج و تێڕامانە لەناو وێنەکەدا، سێ یاریزانی موسڵمانی یانەکە جامی بیرەکەیان بە دەستەوە نییە.

هەریەکە لە یاریزانی مەغریبی “مەهدی بن عەتییە” کە بەمدواییانە پەیوەندی بە ڕیزەکانی یانەی بایرن میونخەوە کرد و، یاریزانی فەڕەنسی “فڕانك ڕیبێری” و یاریزانی سویسری بە ڕەچەلەك تورکی “شیردان شاکیری”، هەر سێکیان ڕەتیان کردەوە جامە بیرەکە بەرز بکەنەوە، هۆکاری ئەو هەڵوێستەی سێ یاریزانەکەش ئەوەیە، کە ئەوان موسڵمانن و پابەندی بنەما شەرعییەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامن، کە ڕێگە نادات بە کارێکی لەو شێوەیە.

بۆ بینین بە قەبارەی گەورەتر، کلیك لەسەر وێنەکە بکە.

إرسال تعليق