Ads (728x90)

“جەیمس ڕۆدریگێز” بە باشترين وەرزشکاری کیشوەری ئەمریکای لاتینی دیاریکرا
یاریزانی ئاستبەرزی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا و ئەستێرەی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی “جەیمس ڕۆدریگێز”، له‌لایه‌ن یه‌کێتی وه‌رزشکارانی ئه‌مریکای لاتینه‌وه‌، به‌ باشترین وەرزشکار و یاریزانی ساڵی 2014ـی ئه‌و کیشوه‌ره‌ هه‌ڵبژێردرا.

پرۆسەی دەنگدانەکە بۆ ئەو خەڵاتە، لەلایەن ڕۆژنامەنووسانی ئەو کیشوەرەوە بوو، کە بەهۆی درەوشانەوە سەرنجڕاکێشەکەی لە مۆندیالی بەڕازیل و پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز و جوان لەو وەرزەی خولی ئیسپانی “لیگا”، “جەیمیس ڕۆدریگێز” نازناوەکەی بە شایستەیی بەدەستهێنا.

یه‌کێك له‌و هۆکارانه‌ی گرنگییه‌کی زۆری هه‌بوو بۆ “جەیمس ڕۆدریگێز”، ئه‌و رۆڵێكی گەورەی هەبوو لە سەركەوتنی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا و گەیشتنیان بە قۆناغی چارەگی كۆتایی مۆندیالی بەرازیل‌، هه‌روه‌ها بە تۆماركردنی 6 گۆڵیش بووە گۆڵكاری پاڵەوانێتییەکە، بڕیاریش وایە لە مانگی 3ـی ساڵی 2015ـدا، لە مەراسیمێكی تایبەت لە وڵاتی بەرازیل، خەڵاتەکەی پێببه‌خشرێت.

شایەنی باسە، “جەیمس ڕۆدریگێز” ته‌مه‌نی 23 ساڵە، سەرەتای ئەم وەرزەش بەبڕی 80 ملیۆن یۆرۆ لەڕیزەکانی یانەی مۆناكۆی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە کرد، تا ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ توانیوویه‌تی‌ 9 گۆڵ تۆمار بكات، دوو نازناویشی لەگەڵ شاهانە بەدەستهێناوە، نازناوی جامی سوپەری ئەوروپی و نازناوی جامی جیهانی یانەکان، هەروەها سەرکەوتوو بووە لەوەی بیسەلمێنێت، کە شایستە بوو درێسی یانەی شاهانە بپۆشێت.

إرسال تعليق