Ads (728x90)

لە نوێترین ئاماردا، ناوی “محمد” لە پێشەنگدایە
ناوی “محمد” لە پێشەوەی هەردوو ناوی “جاك” و “ئۆلیڤەر”ـەوە دێت، بەوەش سەرووی ڕیزبەندی لیستی ناوی نێرینەکانی گرتووە، کە باوترین و بەربڵاوترینن لە بەڕیتانیا، وەك لە توێژینەوەیەکی ساڵانەدا دەرکەوتووە، کە ئەنجامەکەی لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بڵاوکراوەتەوە.

لەسەر ئاستی ناوی مێیینەکانیشدا، ناوی “نور” خێراترین ناو بووە لە هەڵکشاندا، بەوەش لەپاڵ ناوی “مریم” ناوی لە لیستی 100 باوترین و بەربڵاوترین ناوی مێیینەکان تۆمار کرا.

پێگەی “بیبی سەنتەر” ڕایگەیاندووە، ساڵی 2014  “ساڵی ناونانی تازە لەدایکبووان بووە بە ناوی بنەماڵە”، لەگەڵ هەژموونی ناوەکانی “هاریسۆن” و “ئۆستین” و “ماسۆن” و “هانتەر” بەسەر خشتەی تازە لەدایکبووە نێرینەکاندا.

لە کاتێکدا ناوی “سۆفیا” باوترین و بەربڵاوترین ناوی تازە لەدایکبووە مێیینەکان بووە، کە لە پێشەوەی هەردوو ناوی “ئیمیلی” و “لەیلا”ـەوە بووە.

بڵاوبوونەوەی ناوی “ئیلسا”ـش لە زیادبووندایە، بەهۆی ئەو پشتگیرییەی بەدەستیهێناوە لە میانی کەسایەتییەك، کە لە فیلمی وێنە جووڵاوەکان ئەو ناوە هەڵدەگرێت، ئەو فیلمەش پێشەنگی فیلمەکانی گرتووە لە پێگەی “فرۆزن”.

جارێکی دیکەش ناوی “جۆن” گەڕایەوە لیستەکە لە پلەی 98، دوای ئەوەی ڕۆژانێك باوترین و بەربڵاوترین ناوی تازە لەدایکبووە نێرینەکان بوو، هەروەکو ناوەکانی ئەندامانی خانەوادەی شاهانەش لە لیستەکەدا لە پاشەکشەدایە، بەوەی ناوەکانی “تشارلز” و “ویلیام” و “هاری” و تەنانەت “جۆرج”ـیش لە نێو لیستی دڵخوازترین ناوەکاندا نییە.

إرسال تعليق