Ads (728x90)

پاریس پایتەختی خۆشەویستییە لە جیهان، ئەی پایتەختی تەڵاق کوێیە؟!
ئەگەر پاریس پایتەختی خۆشەویستییە لە جیهان، لە ئێستادا لەندەن بووەتە پایتەختی تەڵاق..!، ئەوەش بە گوێرەی وتارێکی نوێ، کە ڕۆژنامەی “واشنتۆن پۆست” لەسەر پێگە ئەلیکتڕۆنییەکەی بڵاویکردووەتەوە.

وتارەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لەندەن وەکو موگناتیسێکی جیهانی لێهاتووە و دەوڵەمەندەکانی جیهان ڕادەکێشێت، ئەوانەی ئارەزووی جیابوونەوە و دابەشکردنی سەروەتەکانیان لە نێوان خۆیان و هاوسەرەکانیان دەکەن.

بەڵام بۆچی لەندەن و هیچ شارێکی دیکە نا لە جیهان..؟!، چونکە یاساکان لە لەندەن لایەنگیری ئەم و ئەو ناکەن، بەڵکو بە شێوەیەکی سەرەتایی پابەندن بە دابەشکردنی یەکسان (50/50) و دابینکردنی خەرجییەکان ژنان بە درێژایی ژیانیان لەلایەن پیاوەکانیانەوە، بەبێ ئەوەی هیچ ڕەچاوکردنێك بۆ فروفێڵ و ڕێککەوتنەکانی پێش هاوسەرگیری بکرێت (بە هەڵاوێردکردنی هەندێك حاڵەتی کەم).

یاسا لە لەندەن هەموو شتەکان لە نێوان هاوسەران دەکاتە نیوە، لەسەر ئەو بنەمایەی کە هەردوو هاوسەرەکە لە هاوسەرگیرییەکەیاندا هاوبەشی ژیانی یەکتر بوونە بە شێوەیەکی وەکیەکی، بۆیە مافی ئەوەیان هەیە بەشی یەکسانیان لە بەرهەمی ئەو هاوسەرگیرییە بەر بکەوێت.

لەبەر ئەو هۆکارانەش، لەندەن سەرکەوتوو بووە لە ڕاکێشانی دەوڵەمەندەکان لە ڕوسیا و چین و وڵاتانی کەنداو، بێجگە لە بەڕیتانییەکان خۆیان.

شایەنی ئاماژە بۆ کردنە، کە لەندەن نازناوی پایتەختی تەمومژاوی هەڵگرتووە، ئێستاش بووەتە هەڵگری نازناوێکی نوێ، ئەویش نازناوی پایتەختی تەڵاقە لە جیهان.

إرسال تعليق