Ads (728x90)

خۆپەرستترین دروستکراوی خودا لە دونیا (بێجگە لە مرۆڤ)
باڵندەی وەقواق، ناسراوە بەوەی گوێنادات بە چاودێریکردنی بچووکەکانی و، هێلکەکانی لەناو هێلانەی باڵندەیەکی دیکە دادەنێت و وازی لێدێنێت هەڵبهێنێت و یەکێکی دیکە بەخێوی بکات.

هێلکەی باڵندەی وەقواق بە خێراییەکی زۆر دروست دەبێت، وەقواق دەگەڕێت لەناو هێلانەکەی، تا ئەو بەشەی لە پشتیدا بە قووڵاچووە لە هێلکەیەکی دیکە یان جوجکەیەکی دیکەی نزیك دەکاتەوە، ئینجا وەقواق بە هەردوو پێیە بەهێزەکانی بە تەنیشتەکانی هێلانەکە سەردەکەوێت و، هێلکەکان یان جوجکە بچووکەکان فڕێدەداتە دەروەی هێلانەکە!.

باڵندەی وەقواق بەردەوام ئەو جووڵەیە دووبارە دەکاتەوە، تا هێلانەکە لە هەموو هێلکە و جوجکەکان خاڵی دەکاتەوە، ئەو کات وەقواق خۆی بە تەنیا لەناو هێلانەکە دەمێنێتەوە و هەموو ئەو خواردنەی بۆ خۆی دەبێت کە دایك و باوکی لە دەرەوەی دەیهێنن!.

باڵندەی وەقواق دەنووکی درێژ و کەمێك چەماوەییە، بەوەش لە باڵندەکانی دیکە جیا دەبێتەوە، کە دوو لە پەنجەکانی ڕوو لە پێشەوەیە، دووەکەی دیکەیان ڕوو لە دواوەیە.

درێژی باڵندەی وەقواق دەگاتە 30 سانتیمەتر، لە هەردوو ڕەگەزەکەش ڕەنگی سپیان هەیە، کە خەتێکی ڕەشی تۆخی لەسەرە، ڕەنگی سەر و پشتی نێرینەکانیشی خۆڵەمێشییە، بەڵام ڕەنگی سەر و پشتی مێینەکانی خۆڵەمێشی یان قاوەییە.

إرسال تعليق