Ads (728x90)

پێنجینەیەکی سوودبەخشی میوەی هەنار
زۆر لە جۆرەکانی میوە، بە خۆراکی پڕ و دەوڵەمەند بە ماددە خۆراکییە سوودبەخشەکان و ڤیتامینەکان دەژمێردرێن، کە پسپۆڕانی بواری پزیشکایەتی ئامۆژگاریمان پێدەدەن بیانخۆین.

ئەگەر مرۆڤ سەرپشك بکرێت لە هەڵبژاردنی میوەیەك، کە ئەو تایبەتمەندییانە لەخۆبگرێت، بێگومان هەنار بژاردەیەکی لەپێشینەیە، کە هەر لە کۆنەوە بۆ مەبەستە پزیشکییەکان بەکارهێنراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ، کە لەلایەن کۆمەڵەی خۆراکی بەڕیتانی و لەسەر میوەی هەنار ئەنجامدراوە بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی بایەخ و گرنگییەکەی لە پاراستنی تەندروستی مرۆڤ و پارێزگاریکردن لە چەندین نەخۆشی جیاجیا، سەرەنجام توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی، کە بە دڵنیاییەوە میوەی هەنار چەندین سوودی تەندروستی زۆر گرنگی هەیە، لەوانە:

|| هەنار سەرچاوەیەکی باشی ڕیشاڵەکانە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی  A و C و E، هەروەها دەوڵەمەندە بە ماددەکانی ئاسن و دژە ئۆکسیدەکان.

|| خواردنەوەی پەرداخێك شەربەتی هەنار لە هەر ڕۆژێکدا، کاریگەری چەوری “کۆلیسترۆڵ” لەسەر خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە، کەڵەکەبوونی “کۆلیسترۆڵ”ـیش بە شێوەیەکی گشتی کەمدەکاتەوە.

|| خواردنەوەی پەرداخێك شەربەتی هەنار لە هەر ڕۆژێکدا، ڕۆیشتنی خوێن لەلای نەخۆشانی دڵ و خوێنبەرەکان باشتر دەکات، هەروەها ڕێژەی تووشبوون بە قەیرانی دڵ کەمتر دەکاتەوە.

|| خواردنەوەی پەرداخێك شەربەتی هەنار لە هەر ڕۆژێکدا، گەشەکردنی شێرپەنجەی پڕۆستات لەلای پیاوان بە شێوەیەکی گەورە کەمدەکاتەوە.

|| دەتواندرێت میوەی هەنار لەگەڵ خواردنەکان بەکاربهێنرێت وەکو سەرچاوەیەکی دەوڵەمەند بە پێکهاتە خۆراکییە سوودبەخشەکان، دەشتواندرێت وەکو شەربەت بەکاربهێنرێت بۆ خواردنەوە، لەگەڵ ئەوەی کە خۆمانی پێدەپارێزین لەو بەرهەمانەی شەکریان تێدەکرێت.

سەرچاوە/ https://www.bda.uk.com

إرسال تعليق