Ads (728x90)

هاتریکەکەی “گریزمان”، سەراپای “سان مامێس” دەهەژێنێت
لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی شانزەی خولی ئیسپانی “لیگا”، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید توانی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر یانەی ئەتلەتیك بلباودا بەدەستبهێنن بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر.

یانەی ئەتلەتیك بلباو لەسەر یاریگای “سان مامێس” و بە پاڵپشتی هاندەرانی، توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە لە ڕێگەی یاریزان “ڕیکۆ مۆرینۆ” لە خولەکی 17ـدا تۆمار  بکات و گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

بەڵام لە گێمیی دووەمدا، یاریزانانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید وەکو بوڕکان تەقینەوە و توانیان چوار گۆڵ تۆمار بکەن، کە “ئەنتوان گریزمان”ـی هێڕشبەری فەڕەنسی بە هاتریك لە خولەکەکانی 46 و  73 و 81، هەروەها “ڕائول گاریسا”ـش لە خولەکی 53 و بە لێدانی پەنەڵتی گۆڵەکانیان تۆمار کرد.

بەو ئەنجامەش، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆی خاڵەکانی خۆی بەرز کردەوە بۆ 35 خاڵ لە پلەی سێیەم لە خشتەی ڕیزبەندی، خاڵەکانی یانەی ئەتلەتیك بلباویش وەکو خۆی 19 خاڵ مانەوە لە پلەی یازدەیەم.

إرسال تعليق