Ads (728x90)

فڕانک ڕیبێری، ئەو ئاڵتوونەی ژەنگ ناگرێت
یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی سەركەوتوو بوو لە بردنەوەیەكی زۆر بە زەحمەت لە یانەی فڕانكفۆرت و، سێ خاڵی گرنگی یارییەكەی خستە سەر كۆی خاڵەكانی، كە ئەو وەرزە تۆماریكردوون.

لەو یارییەدا، کە کەمێک پێش ئێستا کۆتاییهات، كە لە چوارچێوەی هەفتەی 28ـی خولی ئەڵمانی بەڕێوەچوو، ئەستێرەی فەڕەنسی یانە باڤارییەكە "فڕانک ڕیبێری" ڕۆڵی سەرەكی بینی لە مسۆگەركردنی بردنەوە بۆ یانەكەی.

"فڕانک ڕیبێری" گۆڵێكی مێژوویی لەسەر شێوازە تایبەتەكەی خۆی تۆمار كرد، هەر بەو تاكە گۆڵەش یانە ئەڵمانییەكە توانی پارێزگاری لە جیاوازی خاڵەكانی بكات لە پێشەنگی ڕیزبەندی بۆندسلیگا لەگەڵ نزیكترین ڕكابەرەكانی كە یانەی دۆرتمۆندە.

هەر چەندە ماوەی چەند مانگێكە "فڕانک ڕیبێری" بەهۆی پێكانەوە لە كاروانی وەرزشی خۆی دوور كەوتووەتەوە، بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان توانی بیسەلمێت كە ئێستاش لە توانایدایە ئاستێكی بەرز و سەرنجڕاكێش پێشكەش بكات.

إرسال تعليق