Ads (728x90)

ئەستێرەیەكی نوێ لە كلاسیكۆی ڕیال و بەرشە درەوشایەوە
لە یاری كلاسیكۆی نێوان ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە، كە دوێنێ شەو لەسەر یاریگای "كامپنۆ" تایبەت بە یانە كەتەلۆنییەكە بەڕێوەچوو، جیاوازییەكی نوێ لەو ڕووداوە مێژووییەدا بەدیار كەوت.

جیاوازییەكە بریتی بوو لە درەوشانەوەی ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی یانەی شاهانە "كاسمیرۆ"، كە لە ناوەڕاستی یاریگادا ئاستێكی زۆر بەرزی پیشاندا.

"كاسمیرۆ" بە توانایەكی هونەری و تەكنیكی سەرنجڕاكێش خۆی لەسەر یاریگادا بە یاریزانان و هەوادارانی تۆپی پێ ناساند، كاتێک سەركەوتوو بوو لە لێكهەڵوەشاندنەوەی وابەستبوونی سیانە مەترسیدارەكەی یانە كەتەلۆنیا.

لەو یارییەدا، یاریزانە بەڕازیلییەكە بە باشترین یاریزان دەستنیشانكرا، ئەوەش لە بەرامبەر ئەو ئاستبەرزییەی پێشكەشیكرد، بێگومانیش داهاتووی ئەو ئەستێرەیە زۆر پڕشنگدار دەبێت.

إرسال تعليق