Ads (728x90)

خەڵاتێکی گرانبەها بۆ یاریزانانی ئەڵمانیا لە یۆرۆی 2016
ئەگەر نازناوی یۆرۆی ٢٠١٦ لە فەڕەنسا بەدەستبێنن، هەر یاریزانێکی هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا بە بڕی 300 هەزار یۆرۆ خەڵات دەكرێت.

[pgallery] [img src="Image_URL_1"][/img] [img src="Image_URL_2"][/img] [img src="Image_URL_3"][/img] [img src="Image_URL_4"][/img] [img src="Image_URL_5"][/img] [img src="Image_URL_6"][/img] [img src="Image_URL_7"][/img] [img src="Image_URL_8"][/img] [img src="Image_URL_9"][/img] [/pgallery] دوێنێ 31 / 3، یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، هەر یاریزانێکی هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا بە بڕی 300 هەزار یۆرۆ خەڵات دەكرێت، ئەگەر بتوانن نازاناوی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بۆ وڵاتەكەیان بەدەستبهێنن، كە هاوینی ئەمساڵ لە فەڕەنسا بەڕێوە دەچێت.

بڕی پارەكە بۆ 150 هەزار یۆرۆ كەمدەبێتەوە ئەگەر لە یاری كۆتایی جامەكەدا بدۆڕێن و پلەی دووەم بەدەستبێنن، بەڵام ئەگەر لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین بچنە دەرەوە، تەنیا بڕی 100 هەزار یۆرۆیان بۆ خەرج دەكرێت.

جێگەی بیرهێنانەوەیە كە هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا سێ جار نازناوی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای بەدەستهێناوە لە ساڵەكانی 1972 و 1980 و 1996، سێ جاریش لە یاری كۆتاییدا دۆڕاوە و نازناوەكەی لەدەستداوە.

دەبێ ئەوەش بڵێین كە هەڵبژاردەی ماكینەكانی ئەڵمانیا هەڵگری نازناوی جامی جیهانین، كە لە ساڵی 2014 لە بەڕازیل بەدەستیانهێنا.

إرسال تعليق