Ads (728x90)

درێژكردنەوەی گرێبەستی "لیڤاندۆڤسكی"، خەمەكانی "ئەنشیلۆتی" دەڕەوێنێتەوە
یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دەرگای ململانێی لە بەردەم یانە ئەوروپییەكان داخست، كە دەیانویست گرێبەست لەگەڵ "ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی" ئەنجام بدەن.

ئەستێرەی پۆڵەندی یانە ئەڵمانییەكە، گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە باڤارییەكەدا بۆ دوو ساڵی دیكە نوێكردووەتەوە، بەوەش "كارلۆ "ئەنشیلۆتی" ڕاهێنەری نوێی یانەكە هەست بە ڕەوینەوەی خەمەكانی دەكات، كە بەهۆی تەماعگیری یانە ئەوروپییە زەبەلاحەكان هەوڵی پەلكێشكردنی ئەو هێڕشبەرە بە توانایەیان دەدا.

تازەكردنەوەی گرێبەستی "لیڤاندۆڤسكی" پاش نوێكردنەوەی گرێبەستی هەریەک لە یاریزانە سەرەكییەكانی پێكهاتەی یانە باڤارییەكە دێت، "تۆماس مۆلەر، گیرۆم بواتینگ، داڤید ئەلابا، شاڤی مارتینیز".

گۆڤاری "سپۆرت بێڵد"ـی ئەڵمانی لە ڕاپۆرتە هەواڵێكی تایبەتدا باسی ئەوە دەكات، كە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی چەندین گرێبەستی گرانبەهای ڕەتكردووەتەوە، كە تا 100 ملیۆن یۆرۆی چووە، ئەو هەنگاوەی یانەی بایرن خەونی "كارلۆ "ئەنشیلۆتی" بەدیدەهێنێت بۆ گرتنە ئەستۆی ئەركی ڕاهێنانی یانە ئەڵمانییەكە لە ساڵی داهاتوو بە بەهێزترین و باشترین پێكهاتە لەسەر ئاستی ئەوروپا.

إرسال تعليق