Ads (728x90)

له‌ به‌رنامه‌ی (اهل الدیرة) كه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی كوێت په‌خشده‌كرێت، دیدارێك له‌ گه‌ڵ هاوڵاتییه‌كی كوێتی به‌ناوی (ئه‌بو حوسێن) سازكراوه‌، تێیدا ئه‌و هاوڵاتییه‌ باس له‌ واقیعێكی زۆر سه‌رنجڕاكێش ده‌كات، كه‌ ده‌ڵێت: له‌وه‌ته‌ی شه‌ش ساڵ ده‌بێت خێزانه‌كه‌ی وه‌فاتی كردووه‌، له‌ ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌شدا، ڕۆژانه‌ سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌ی ده‌كات!!.
ئه‌و هاوڵاتییه‌ كوێتییه‌ ده‌ڵێت: به‌رده‌وام خێزانه‌كه‌م له‌ بیره‌، هه‌رگیز له‌ یادم نه‌كردووه‌، ته‌نانه‌ت تا ئێستاش خۆشم ده‌وێت و، وه‌ك بڵێی له‌ گه‌ڵ من ده‌ژیێت.
(ئه‌بو حوسێن) به‌ گرته‌یه‌كی گریاناوی، كه‌ زۆر كاریگه‌ره‌، كۆتایی به‌ قسه‌كانی ده‌هێنێت و ده‌ڵێت: خۆزگه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆمم ده‌بینییه‌وه‌، قه‌ت له‌ بیری ناكه‌م!!.
به‌و هه‌ڵوێسته‌ مه‌زنه‌، ئه‌و هاوڵاتییه‌ جوانترین نموونه‌ی وه‌فاداری نه‌خشاندووه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌رده‌مێكدا، كه‌ زۆرێك له‌ ئێمه‌، ده‌ستبه‌رداری به‌ها به‌رزه‌كان بوونه‌، كه‌ باب و باپیرانی ئێمه‌ له‌ سه‌ری په‌روه‌رده‌ بوون.
كلیك له‌ سه‌ر ئه‌و ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ نبۆ بینینی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌:


إرسال تعليق