ڕابیته‌ی جیهانی ئیسلامی به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی كاروباری ئایینی ئینده‌نوسیا، له جاكارتای پایته‌خت، كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی فه‌توا گرێده‌دات.
كۆنگره‌كه، كه له ڕۆژی دووشه‌مه گرێده‌درێت، بژارده‌یه‌ك له زانایان و شه‌رعناسان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، كه چه‌ندین توێژینه‌وه و كارنامه‌یان ئاماده‌كردووه ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له دانیشتنه‌كانی كۆنگره تاوتوێ ده‌كرێن.
دانیشتنه‌كانی كۆنگره‌كه به ته‌واوكه‌ری بڕیاره‌كانی خولی بیست و یه‌كه‌مینی (مه‌جمه‌عی فیقهی ئیسلامی) داده‌نرێت كه سه‌ر به ڕابیته‌ی جیهانی ئیسلامییه، هه‌ر له‌و دانیشتنانه‌دا به‌شداربووان ئه‌و كێشه و گیروگرفتانه ده‌خه‌نه به‌رباس، كه له سه‌ر گۆڕه‌پانی جیهانی ئیسلامییدا ڕووده‌ده‌ن.
شایه‌نی باسه، له‌و بابه‌تانه‌ی له‌و كۆنگره‌یه‌دا تاوتوێ ده‌كرێن، بریتین له: فه‌توا و گرینگییه‌كه‌ی، فه‌توا و دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌ها چه‌سپاوه‌كان، فه‌توای كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان و شوێنه‌واره‌كانی، فه‌توا و گرینگییه‌كه‌ی له بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، ئیجتیهادی به كۆمه‌ڵ و بایه‌خه‌كه‌ی له مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ كێشه هاوچه‌رخه‌كان، ڕێكخستنی فه‌توا (بنچینه و میكانیزمه‌كان)، ترسناكی فه‌توا ڕێزپه‌ڕه‌كان.
إرسال تعليق