Ads (728x90)


له‌ چه‌ند پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییدا (فه‌یسبووك، تویته‌ر، یوتیوب)، پارچه‌ ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تێیدا كه‌سێك به‌ هاوڕێیه‌تی چه‌ند قه‌شه‌ و جادوگه‌رێك ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ بانگدان له‌ سه‌ر سه‌كۆی كه‌نیسه‌یه‌كی گه‌وره‌، له‌و كاته‌دا ئاماده‌بووانی ناو كه‌نیسه‌کە، له‌ بێده‌نگی و ئارامییه‌كی ته‌واودان.
بانگدانه‌كه‌ به‌ ده‌نگێكی خۆش پێشكه‌ش ده‌كرێت، كه‌ ئاماده‌بووان به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رنجڕاكێش گوێبیستی ده‌بن، لێ شوێنی جوگرافی كه‌نیسه‌كه‌ له‌ پارچه‌ ڤیدیۆكه‌دا دیارینه‌كراوە.
تا ئێستا ئه‌و پارچه‌ ڤیدیۆیه‌ لە (یوتیوب) دا زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن جار بینراوه‌ و، چه‌ندین كۆمێنت و سه‌رنجی له‌ سه‌ر نووسراوه‌ و، مشتومڕێكی به‌رفراوانیشی دروستكردووه‌، به‌ تایبه‌ت كه‌ پارچه‌ ڤیدیۆكه‌ وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی ئینگلیزی.
بۆ بینینی پارچه‌ ڤیدیۆكه‌، كلیك له‌ سه‌ر ئه‌و ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:

إرسال تعليق